|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، رۆما: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا، ده‌بیری یه‌كه‌می باڵوێزخانه‌ی ئێران له رۆمای بانگهێشت كرد و وێڕای ده‌ر‌ینی نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌م شه‌پۆله نوێیه له ئیعدامانه، خوازیاری ڕاگرتن و هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی دوو ڕۆژنامه‌وانی كورد بوو. به گوێره‌ی بی‌بی‌سی، سه‌ره‌تا، دوابه‌دوای هه‌وڵه‌كانی "گرووپی ئیتالی پشتیوانی له ئازادی ڕامان له ئێران"و "ڕێكخراوی زانیاری و ئاسایشی هه‌واڵنێران" و "ئه‌سلی 21" و به ده‌عوه‌تی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و سه‌ناعه‌تی ئیتالیا، 50 پارله‌مانتاری ئیتالیا، پشتیوانی خۆیان له‌م هه‌وڵانه ده‌ربڕی كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی دوو ڕۆژنامه‌وانی كورد عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار ده‌كرێ و پاشان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته "حوسێن ئێفی ئه‌قده‌م" كه‌سی دووهه‌می باڵوێزخانه‌ی ئێران له ڕۆمای بانگ كرد و نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له شه‌پۆلی ئیعدامه‌كانی ئه‌مدوایانه‌ی ئێران و به تایبه‌ت داخوازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیماری ده‌ربڕی. به گوێره‌ی هه‌واڵنێری ئاكی ئیتالیاش، تا ئێستا ده‌یان ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پشتیوانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕامان و ڕۆژنامه‌نووسی له‌م وڵاته پشتیوانی خۆیان له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، ده‌ربڕیوه و ڕێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، كۆمیسیۆنی جیهانی مافی مرۆڤ، ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ، ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می كوردستان، ئێران و جیهان و ده‌یان ڕێكخراوی تری جیهانی، دژایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر ئه‌م سزا ناعادلانه دژ به ڕۆژنامه‌وانانی كورد ڕاگه‌یاندووه و هاوكات چه‌ند كه‌مپه‌ینی، كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا و مه‌حكووم كردنی سزاكه له‌جه‌ریان دایه.
|
||
|
+
پنجشنبه 11 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||