|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: ساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری دوو رۆژنامه‌وانی كورد "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" له لێدوانێكی دا بۆ هه‌واڵنێری فارس له تاران گوتی كه دوو موكیله‌كه‌ی تا ئێستا مه‌حكووم نه‌كراون و به فه‌رمی پێی ڕانه‌گه‌یاندراوه كه ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌نووسه، سزایان به‌سه‌ردا سه‌پابێ. هه‌واڵنێری فارس له زمانی "نیكبه‌خت"وه ده‌نووسێ كه ناوبراو به توندی ڕه‌تیده‌كاته‌وه، موكیله‌كانی وه‌كو ئه‌وه‌ی مێدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڵێن، به‌سزای له‌سێداره‌دان، مه‌حكووم كرابن، چونكه به فه‌رمی هیچ قه‌رارێك به خۆی كه پاارێزه‌ری ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه‌یه، ڕانه‌گه‌یاندراوه، ده‌نا 20 رۆژی ده‌رفه‌ت ده‌بێت، داوای پێداچوونه‌وه‌ی سزاكه بكات! نیكبه‌خت هه‌روه‌ها، ده‌شڵێ كه ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر موكیله‌كانی قه‌بووڵه، به‌ڵام "تاوانی محاربه"ی پێ هه‌ڵه‌یه و هیچ یه‌ك له تاوانه كانی ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌نووسه ، سزای ئیعدامی نابێ هه‌بێت و باس له‌وه‌ش ده كات كه گۆیا یه‌كێك له‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه، هاوكاری سادقانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ئاسایشی و قه‌زایی كردووه، به‌ڵام ده‌زگاكه (ئیتلاعات یا ده‌زگای قه‌زایی؟ مانشیت)، گرینگ‌یان به‌م هاوكاریه نه‌داوه و به دانی ئه‌م حوكمه، (ئه‌م به‌سه پارادۆكسی له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی سه‌رووی نیكبه‌خت هه‌یه، كه ده‌ڵێ ئێستا موه‌كیله‌كانی حوكم نه‌دراون، هه‌یه: مانشێت) ناوچه‌كه، ئاڵۆز كراوه. ئه‌وه له كاتێك دایه، كه ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه، ئاشكرا بووه كه عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، ڕۆژنامه‌وانانی كورد، به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حكووم كراون و تۆمه‌ته‌كه‌شیان سیخوڕی بۆ بێگانه‌كان و محاربه، ئیعلام كراوه و وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ئێرانیش ئه‌مانه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و له ده‌ره‌وه و ناوخۆی وڵاتیش ده‌یان كه‌مپه‌ینی پشتیوانیان بۆ سازكراوه و ده‌یان سازمان و ڕێكخراوه و سه‌دان چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ، به سه‌رۆكانی ده‌وڵه‌تان و ڕێكخراهو‌كانی گرینگی جیهانی، حوكمه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كردووه و سزاكه‌یان به نامرۆڤانه و ناعادلانه زانیوه و خوازیاری هه ڵوه‌شاندنه‌وه و ئازادكردنی ئه‌م دوو گیراوه كورده‌ن.
|
||
|
+
جمعه 12 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||