خوێندكارانی كورد به مه‌به‌ستی پشتیوانی له عه‌دنان و هیوا، له هه‌ولێر مانیان له‌خواردن گرت
مانشێت نیوز، هه‌ولێر: كۆمه‌ڵێك خوێندكاری كورد له زانكۆكانی باشووری كوردستان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" دوو ڕۆژنامه‌وانی مه‌حكووم به ئیعدامی كورد، بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ، مانیان له‌خواردن گرت.
زانرا كه كۆمه‌ڵێكی 50 كه‌سی له خوێندكارانی كوردی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" دوو ڕۆژنامه‌وانی مه‌حكووم به ئیعدامی كورد و به‌شداری له شه‌پۆلی جیهانی داكۆكی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئه‌م دوو گیراوه كورده، له هه‌ولێر و بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ مانیان له‌خواردن گرت و له چه‌ند شاری تر، وه‌كو سلێمانی، دهۆكیش، پشتیوانی له‌م چالاكیه و به‌شداری تێدا ده‌كرێ.
خۆرهه‌ڵات نیوزیش له هه‌واڵێكی تر دا سه‌باره‌ت به هه‌مان چالاكی، باس له ده‌سپێكی مانگرتنه‌كه له به‌شی ناوخۆیی زانكۆدا ده‌ستیپێكردووه، له به‌رده‌رگای بینای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و به هه‌لدانی خێوه‌ت، درێژه‌ی هه‌یه.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency