ساڵح نیكبه‌خت: نه‌مگووتووه كه عه‌دنان و هیوا مه‌حكووم به سزای له‌سێداره‌دان نه‌كراون!
مانشێت نیوز، تاران: "محه‌ممه‌د ساڵح نیكبه‌خت" پارێزه‌ری، هیوا بووتیمار و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ڕایگه‌یاند كه ئه‌و نه‌یگووتووه ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه كورده مه‌حكووم به ئیعدام نه‌كراون، به‌ڵكو، وتوویه‌تی تا ئێستا، حكومه‌كه، نه‌گه‌یشتۆته ده‌ستی من و ئاژانسی فارس، چه‌واشه‌كاری كردووه.
پاش ئه‌وه‌ی ئاژانسی ئێرانی فارس، له زاری ساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری دوو ڕۆژنامه‌وانی كورد، هه‌واڵێكی له‌مه‌ر مه‌حكووم نه‌بوونی تا ئێستای عه‌دنان و هیوا گوازته‌وه، ناوبراو، پێوه‌ندی به ئاژانسه‌كه‌وه گرتووه و له‌مباره‌وه ده‌ڵێ: من نه‌مگووتووه كه هیوا و عه‌دنان، دوو ڕۆژنامه‌نووسی كورد به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حكووم نه‌بوونه، به‌ڵكو، وتوومه كه تا ئێستا به‌ڵگه‌ی حوكمه‌كه، له دادگای شۆڕش ئیسلامی مه‌ریوانه‌وه، به ده‌ستی من نه‌گه‌یشتووه و هه‌ندێك له مێدیاكانی ده‌ره‌وه‌ش به پێی هه‌مان هه‌واڵی ناڕاست، چه‌واسه كاریان كردووه و هه‌و‌ڵه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی نادروست، بڵاوكردۆته‌وه.
نیكبه‌خت ده‌ڵێ كه دوو موه‌كیله‌كه‌ی به تۆمه‌تی ڕۆژنامه‌وانی دادگای نه‌كراون و به تاوانی تر، دادگای و مه‌حكووم بوونه‌و هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات كه سزای موه‌كیله‌كانی توند و ناڕێك له‌گه‌ڵ داخوازی نامه‌كه‌ی دادگایه و ئه‌گه‌رچی تا ئێستا، به‌ڵگه‌ی مه‌حكوومیه‌ته‌كه‌ی به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵا، ته‌نیا دیوانی به‌رزی دادی ڕه‌ژیم ده‌توانێ سزاكه، په‌سه‌ند یا ره‌تبكاته‌وه.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency