مانگرتنی خوێندکارانی کورد له هه‌ولێر بۆ عه‌دنان و هیوا، کۆتایی پێهات
مانشێت نیوز، هه‌ولێر: مانگرتنی 3 ڕۆژه‌ی خوێندکارانی کورد له هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی "هیوا بووتیمار" و "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و پڕۆتیستۆکردنی ئه‌م کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی، پاش ئه‌نجامی ڕێوڕه‌سمێک، له هه‌ولێر کۆتایی پێهات.
ئه‌م مانگرتنه که ڕۆژی 4ی ئه‌گۆست و به به‌شداری کۆمه‌ڵێک خوێندکاری پارچه‌کانی تری کوردستان و به هه‌ڵدانی خێوه‌تێک له به‌رده‌رگای سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو، پاش 3 ڕۆژ،دوێنێ کۆتایی پێهات.
له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی مانگرتنه‌که‌دا که له زۆربه‌ی شاره‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان به به‌شداری ده‌یان خوێندکاری کورد، پارجه‌کانی تری کوردستان به‌ڕێوه‌چووبوو، هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان و به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی خۆرهه‌ڵات نیوز و نوێنه‌رانی مانگرتووان، به خوێندنه‌ه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک، سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ دوو ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی کورد "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار"، شه‌رمه‌زار کرد و وێڕای پڕۆتیستۆکردنی ئه‌م هه‌وڵه‌ی کۆماری ئیسلامی دژ به ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاکه و ئازادکردنی بێ مه‌ڕجی گیراوانی کورد بوون.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency