|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: کۆمیتهی هاوبهشی پشتیوانی له عهدنان و هیوا ڕایگهیاند که ئهم دوو گیراوه ههر له ڕۆژی گوازتنهوهیان بۆ گرتووخانهی سنه، مانیان لهخوێاردن گرتووه و له رهوشێکی تهندروستی مهترسیدار دان.
دهقی بهیانامهی ژمارهی 7ی کۆمیتهی هاوبهشی پشتیوانی له عهدنان حهسهنپوور و هیوا بووتیمار بۆ ڕای گشتی جیەان
کۆڕوکۆمەڵ و هێزە سیاسی و دیموکراسی خوازەکان جەماوە ری هۆشیارو خەباتکاری کوردستان هەروەک ئاگادارن دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری لەداردانی ڕۆژنامەوان عەدنان حەسەنپوور و چالاکی مەدەنی هیوا بووتیمار، هەڵوێست و ناڕەزایی دەربڕینێکی کەم وێنە و بێ وێنە دژ بەم سزایە سەراسەری جیهانی گرتەوە. بەریانی دژ بەم سزا نامرۆیی و ناڕەوایە هەموو بەرەی دیموکراسی خوازو مرۆڤایەتی پێشکەوتووخوازی گرتەوە. لە ماوەی ئەم بیست و چەن ڕۆژەدا کەلەم هە واڵە تێپەڕیوە هەموو ناوەند و ڕێکخراوە وسەندیکا و دەوڵەتە دیموکرات و هێزە پێشکەوتن خوازەکان، لەگەڵ زۆربەی پەرلەمانتارانی گیتی، ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ و یە کێتی ئەوروپاو، دەکرێ بڵێن تێکڕای جیهان و هێزو ناوەندە کان و جە ماوەری کوردستانی نیشتمان بۆ ساتە وەختێکیش لەناڕەزایە تی دەربڕین نەوەستاون. بەداخەوە هەروەکوو خۆتان دەزانن و هەموولایەک ئاگادارە لەم ماوەیەدا دەسە ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێدەنگییە کی پڕمانایان گرتووەتە بەر و هێشتا هیچ وڵامێکی شیاو و گونجاویان بە داخوازیی جیهانیان نەداوەتەوە. سەرەڕای ئەم بێدەنگیەی کارگێڕانی کۆماری ئیسلامی کە لەڕاستیدا لەژێرپێنانی هەموو بەهاو پرێنسیپە مرویی و نێونەتەوەییەکان و سووکایەتیکردنە بە حورمەت و حەریمی مرۆڤایەتی، کارگێڕانی دەسەڵاتی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی ڕەفتاری ناشایست وئازادی کوژی خۆیاندا هەر لەیەکەم ساتەکانی ئەم ڕەوت و داوا ڕەوایەی جیهانەوە. ئەو دوو چالاکەیان لە بەندی تاکە کە سی تووند کردووە و لەژێر چاودێری توندی هێزە ئە منی تییەکانی خۆیاندا خراونەتە بەر تیژترین و توندترین گووشاری جەستەیی و ڕۆحیەوە . بە پێچەوانەی هەموو یاسا و ڕێسایەکی مرۆیی و نێونەتەوەیی فەرمانڕانانی ئێران پاش پازدە ڕۆژ لە دەرچوونی سزای لە سێدارەدان ئەو چالاکانەیان لەم بریارە ئاگادار نەکردۆتەوە، کە بەڕێکەوت و لە ڕێگەی ڕۆژنامەکانەوە خۆیان بە دەرچوونی ئەم سزایەیان زانیوە . عەدنان و هیوا هەر لە ڕۆژی گواستنەوەیانەوە لە گرتووخانەی مەریوان بۆ سنە و دابڕینیان لە زیندانی گشتی دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. ئەم هەڵوێستەی عەدنان و هیوا و مانگرتنیان لە پێناوی مافی خۆیان و دابڕینیان لە بەندی گشتی بە ڕوونی و ڕاشکاوی ڕەوایی و ڕاستیی ئەو بەناو ئیعترا ف و 140 لاپەڕە نووسراوە دەخاتە ڕوو کە هەندی باسی دەکەن و ئاماژە ی بۆ دەکە ن. ئەوهەواڵانەی کە لەبەندە تاکەکەسیەکانی گرتووخانەوە دێن و دەبیسرێن زۆر پڕمەترسین و جێگای نیگەرانی و دڵە ڕاوکێن . وا بۆ مانگێک دەچێ ڕۆژنامەوان عەدنان و چالاکی مەدەنی هیوا لە ژێر گوشارو چاودێری دەزگای ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامیدا مانیان لە خواردن گرتوەولەوپەڕی لاوازیی جەستەیی و پەرێشانی ڕۆحیدا بەسەردەبەن . پاش بڕیاری سێدارەو توند کردنیان لەبەندی تاکەکەسی و بێبە شکردنیان لە هە موو مافێکی سادە و ساکاری مرۆیی و مانگرتن لە خواردن، ئەو بەرێزانە ئێستا گیان و بونیان بە تە واوی کە وتۆتە مەترسیی نەمان و لەناوچوون، بۆیە جارێکیتر داوا لە هەموو جیهان و هێزە سیاسیەکانی کوردستان و ناوەند و ڕێکخراوە مافپارێز و دیموکراسیخوازەکان دەکەین گوشاری خۆیان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیاتر کەن و لەهەوڵ و هەڵوێستێکی مرۆڤ دۆستانە و ئازادی خوازانەدا داوای ڕزگارکردنی گیانی ئەم دوو چالاکە و ئازادکردنی بێ مە رج و بە هانە یان بكەن.
|
||
|
+
جمعه 19 مرداد1386:
>مافی ئهم ههواڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی دهنگوباسی مانشـــێت
|
||