|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر دوو رۆژنامه‌وانی کوردی مه‌حکووم به ئیعدام، به فه‌رمی ئه‌م هه‌واڵانه‌یان به‌درۆخسته‌وه که باس له داشکانی سزای له‌سێداره‌دانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار ده‌که‌ن. له به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمی دا، بنه‌ماڵه‌ی دوو رۆژنامه‌وانی مه‌حکوم به ئیعدامی کورد، ڕایانگه‌یاند که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌وان ڕانه‌گه‌یاندراوه که باس له داشکان یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای هیوا و عه‌دنان بکات و نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ر مانگرتن له‌خواردنی ئه‌م دوو گیراوه ڕاده‌گه‌یێنن. ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان و هیوا: بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو به‌ندکراو (عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار): داشکانی حوکمی ئێعدامی رۆڵه‌کانمان دووره له راستی. بۆ ئاگاداری رای گشتی، هه‌ر وه‌ک ئاگادارن چه‌ند ماڵپه‌ڕه و ده‌زگای هه‌واڵده‌ریی ده‌نگۆی داشکانی حوکمی له‌سێداره‌دانی (عه‌دنان و هیوا)یان له لایه‌ن دادگای باڵای پێداچونه‌وه به تاوان، بڵاو کردۆته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌م هه‌واڵه نه‌کردووه ، راشیان گه‌یاندووه که حوکمی ئه‌م داشکاندنه له لایه‌ن دادگاوه به بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوان راگه‌یاندراوه!! ئیمه وێڕای وه‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه و هه‌رچه‌شنه هه‌واڵێکی په‌یوه‌ندیدار به حوکمی پێداچونه‌وه، راده‌گه‌یه‌نین عه‌دنان و هیوا به هۆی مانگرتنیان له خواردن له به‌رامبه‌ر داسه‌پانی حوکمی ناڕه‌وای ئێعدام، ماوه‌ی مانگێکه به دوور له چاودێریی پزیشکی، ره‌وشی ته‌ندروستیان خراپه و بارودۆخی ژیانیان له مه‌ترسی دایه. لێره‌دا ئیمه ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به ره‌وشی ژیانی رۆڵه‌کانمان به ڕای گشتی و هه‌موو مرۆڤ دۆستێک راده‌گه‌ینین، و هه‌رچه‌شنه زانیارییه‌کمان سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی عه‌دنان و هیوا و هه‌روه‌ها باری ته‌ندروستییان به‌ده‌ست بگا رای گشتی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه.. بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار 10/8/2007
|
||
|
+
جمعه 19 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||