|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، دوو ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی کورد، له به‌یاننامه‌ی ژماره 8ی خۆیدا، هێرش ده‌کاته سه‌ر "محه‌ممه‌د ساڵه نیکبه‌خت" و به ژێرپێنانی ڕازداری و ئه‌رکی پارێزه‌ری تۆمه‌تباری ده‌کات و جه‌ند پرسیاری ئاراسته ده‌کات که نیشان ده‌دات که ناوبراو دوور بووه له ئه‌رکی سه‌رشانی. ده‌قی به‌یاننامه‌ی ژماره 8ی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتگیری له حه‌سه‌نپوور و بووتیمار، به‌م شێوه‌یه: جه‌ماوه‌ری کوردستان ، هه‌موو ناوه‌نده مرۆڤ پارێزه‌کانی جیهان و کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێو نه‌ته‌وه‌یيه‌کان ! هه‌ر وه‌کوو ئاگادارن کۆماری ئیسلامیى ئێران، ده‌ستی داوه‌ته ئیعدامی به کۆمه‌ڵ و ڕه‌شه‌کۆژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و بێ دیفاعی ئێران. ئه‌م ڕه‌شه‌کوژیه به راده‌یه‌که که بێ هه‌ڵوێست ترین که‌سان و ناوه‌نده‌کانیشی هێناوه‌ته ده‌نگ و هه‌ست به کاره‌سات ده‌که‌ن. له‌م پێوه‌ندیه‌دا و بۆ پاکتاوی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیيه‌کان، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به بوختان و درۆ و چه‌واشه‌کاری هێرشی خۆی بۆ سه‌ر ڕووناکبیران و رۆژنامه‌وانان تاو داوه. کۆیه‌کی زۆری له‌م توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیيه ڕه‌وانه‌ی زیندان کردووه و خستوونیه‌ته ژێر سه‌خت ترین گوشاره‌وه. به‌ند کردنی سه‌رۆکی رێكخراوی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژنامه‌وان به‌رێز "سه‌دیق که‌بوودوه‌ند"، ئه‌و به‌رێزه‌ی خستووه‌ته ژێر گوشاری نه‌بڕاوه و نایاسایی و بێ به‌ش کردنی له هه‌موو مافه یاسایيه‌کانی ده‌زگای ده‌سه‌ڵات بۆ به‌زاندن و شکاندنی. بێ سه‌روشوێن کردنی هه‌واڵنێر "ئاکۆ کوردنه‌سه‌ب" و ڕاگرتنی له به‌ندی تاکه که‌سی و رێگه‌نه‌دان به که‌س و کاری بۆ بینین و هه‌واڵ زانینی و ئاماده کردنی بۆ پرۆسه‌ی ئیعتراف گیری و نمایشێکی دیکه. به‌ند کردنی "ئیجلال قه‌وامی" و هه‌روه‌ها گرتنی "مه‌حموود ساڵحی" و "مه‌نسوور ئۆسانلوو" و داخستنی دوا حه‌وتوو نامه و بڵاوکراوه‌کان، هه‌مووی ته‌نیا و ته‌نیا بۆ ئه‌نجامی پرۆسه‌ی داپڵۆسین و سه‌رکوتانه‌وه‌ی بزاوته فه‌رهه‌نگی و سه‌ربه‌خۆ و ڕه‌خنه‌گر و مه‌ده‌نیه‌کانه به تایبه‌تی له کوردستان دا . له هه‌مووی ناشیرین تر و قیزه‌ون تر ، بڕیاری سزای سێداره‌یه بۆ رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و چالاکی مه‌ده‌نی "هیوا بووتیمار"ه که ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تییه‌کی بێ وێنه‌ی جیهانی بووه‌ته‌وه .له‌م پێوه‌نديیه‌دا ناوه‌ند و رێكخراوه و پارله‌مان و که‌سایه‌تی و هێزه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی نه‌ماوه که نه‌یه‌ته ده‌نگ و ئه‌م کرده‌وه‌یه ڕيسوا نه‌کات و داوا له کاربه‌ده‌ستانی ئێران نه‌کات که به‌م بڕیاره ناڕه‌وایه‌دا بچنه‌وه . ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسووڕمان و مه‌خابنه هه‌ڵوێسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی پارێزه‌ری رۆژنامه‌وان عه‌دنان حه‌سه‌نپوور ، به‌ڕێز ساڵحی نیکبه‌خته. ئه‌و به‌رێزه له بری پارێزه‌ر بووه‌ته ئاگر خۆش که‌ری ئه‌م ڕه‌وته و ته‌داره‌کچی ئه‌م بڕیاره و سزا ناڕه‌وایه. ئێمه وه‌ک کومیته‌ی هاوبه‌شی که‌مپه‌ینی عه‌دنان و هیوا له ئاست ئه‌و به‌ڕێزه‌دا هه‌وڵمان داوه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڵوێسته نه‌شیاوه‌کانی ، سنووره‌کانی حۆرمه‌ت و یاسا و گفتوگۆیه‌کی شارستانیانه بپارێزین . به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و وا شووڵی لێ هه‌ڵکێشاوه که ئیتر بێ ده‌نگی له ئاست ئه‌و هه‌ڵوێسته‌و ئه‌و قسه‌لۆكانه‌دا به گۆنجاو نازانین و ناچارین بێینه ده‌نگ و بپرسین:
_ به‌ڕێز ! بۆ ئاگاداری جه‌نابت و ڕای گشتی و جه‌ماوه‌ری کوردستان ، ئێمه له‌م باره‌یه‌وه زۆر زانیاری وردمان لایه و جارێ نایدرکێنین ، به‌ڵام وه‌ک کۆمیته‌ی هاوبه‌ش و هه‌ر وه‌ها ڕای گشتی ، ئه‌و مافه‌مان هه‌یه له جه‌نابت بپرسین : ئایا تا ئێستا و تا ئه‌م قۆناغه ، تۆ وه‌ک پارێزه‌ر بۆ ئه‌و دوو دیله چیت کردووه و کام ئه‌رکی به‌رچاوت بۆ ڕزگار کردنی گیانیان ئه‌نجام داوه؟؟!! کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار وته‌بێژی کۆمیته‌ی هاوبه‌ش: خاتوو له‌یلا حه‌سه‌نپوور کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ دێمۆکراسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کۆمیته‌ی به‌رگری له گیراوانی سیاسی ناوه‌ندی چاک k_pshtiwani@yahoo.com adnanhasanpoor@yahoo.com
|
||
|
+
یکشنبه 21 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||