|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئامه‌د: له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی سێ مینی چێندراو له شه‌مزینان، سێرت و جۆڵه‌مێرگی باکووری کوردستان، زیاتر له 25 سه‌ربازی تورک، کوژراون و بریندار بوون. دوێنێ له ڕێگه‌ی جۆڵه‌مێرگ، بۆمبێکی چێندراو به سه‌ر باسێکی نه‌فه‌رهه‌ڵگر دا ته‌قیه‌وه که هه‌ڵگری ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی ئیستخباراتی ژاندرمه‌ی ئه‌رته‌شی تورکیا بوو و له ئاکام دا به گوێره‌ی مێدیاکانی تورک 10 که‌س بریندار بوونه که ئه‌فسه‌رێکی پایه‌به‌رزی تێدایه و هه‌په‌گه‌ش ده‌ڵێ که 6 له برینداره‌کان که هه‌موو سه‌رباز بوونه کوژراون و برینداره‌کانیش ده‌گاته 14 که‌س. هه‌ر دوێنێ و له شوێنێکی نیزێک شه‌مزینان، مینێکی تر ته‌قیه‌وه و 6 سه‌رباز بریندار بوون و له ئاگریش، گه‌ریلاکان، له دووره‌وه ته‌قه‌یان له بینای پۆلیسی شار کرد که که له ئاکامی دا سه‌ربازێک کوژراوه و یه‌کی تر که برینه‌که‌ی قورسه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی عه‌سکه‌ری له ژێر چاوه‌دێری پزیشکی دایه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ش، له گوندی "مه‌میره" سه‌ر به ئه‌ڕۆحی سێرت، ئۆتۆمۆبیلێکی سه‌ربازی که که‌لوپه‌ل و شتی تری بۆ قه‌ره‌قۆڵێکی ئه‌رته‌ش ده‌بردم که‌وته به‌ر مینێکی چێندراوی گه‌ریلاکانی پ.ک.ک و به گشتی 14 سه‌رباز و دو سیڤیلی شۆفیری ماشێنه‌که، بریندار بوون و ده‌گوترێ که ره‌وشی شۆفیره‌که سه‌خته و برینه‌کانی قورسن.
|
||
|
+
یکشنبه 21 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||