|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، به هدینان: هه‌په‌گه له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که له ئاکامی چه‌ند شه‌ر و پێکدادان دا، ئه‌رته‌شی تورکیا، 12 عه‌سکه‌ری له شرنا‌خ و به‌رزایه‌کانی سێرت لێ کوژراوه و ئه‌ژمارێکی زۆریشی بریندار لێکه‌وتۆته‌وه. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که دوابه‌وای گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێکی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی هه‌په‌گه له به‌رزایه‌کانی ده‌رسیم، هێزه‌کانی گه‌ریلا چه‌ند چالاکیان دژ به ئه‌رته‌شی تورکیا ئه‌نجامداوه. به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، هه‌په ده‌ڵێ که رۆژی 12ی ئه‌گۆست، هێرش کراوه‌ته سه‌ر 2 ئۆتۆمۆبیلی سیڤیلی هه‌ڵگری هێزه‌کانی ژاندرمه له نیزێک ئاوایی "مه‌میره" له ئه‌ڕوحی سێرت و 8 عه‌سکه‌ر کوژراوه و 12ی تر بریندار کراوه و ئه‌مه‌ش له مێدیا تورک ته‌نیا به برینداری سه‌ربازه‌کان بڵاوکرایه‌وه. ڕۆژی 11ی ئه‌گۆست. له سه‌ر ته‌پکی شه‌هید یه‌ڵماز له چیاکانی گاباری شڕنا‌خ، هێرش کرایه سه‌ر چه‌ند زاڵگه و خاڵی ئه‌رته‌ش و له ئاکامدا، 4 عه‌سکه‌ر کوژران و چه‌ندی تر بریندار بوون و ئه‌نجام و ڕێژه‌ی کوژراو و برینداره‌کانی چه‌ند شه‌ڕی تر نێوان هێزه‌کانی گه‌ریلا و ئه‌رته‌ش نه‌زانراوه.
|
||
|
+
سه شنبه 23 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||