سه‌ره‌نجام ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به سزای له‌سێداره‌دانی عه‌دنان و هیوا هه‌ڵوێستی گرت
مانشێت نیوز، واشنتۆن؛ پاش زیاتر له مانگێک به سه‌ر سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ دوو ڕۆژنامه‌وانی کورد "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار"، سه‌ره‌نجام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌ڵوێستی نیشان دا و به پێشێلکاری مافی ها‌وڵاتیانی زانی.
ئه‌مڕۆ، "شان مه‌ککۆڕمه‌ک" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له لێدوانێک دا بۆ ڕۆژنامه‌وانان، "سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ دوو ڕۆژنامه‌وانی کورد، عه‌دنان حهسهنپوورو عه‌بدولواحید بووتیمار"ی ئیدانه کرد و وتی "ئه‌م سزایه نیشان له پێشێلکاری مافی هاوڵاتیان له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌دات و هه‌روه‌ها نیشان ده‌دات که ئێران هیچ ڕێزێکی بۆ یاسا و ڕێساکانی قه‌بووڵکراوی نێونه‌ته‌وه‌یی نیه".
شان مه‌ککۆڕمه‌ک به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا، سزاکه‌ی شه‌رمه‌ار کرد و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریکا له کاتێک دایه که مانگێک به سه‌ر سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ "هیوا بووتیمار و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" تێپه‌ڕده‌بێت و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و ده‌یان ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌وانی و سه‌ندیکاکانی سه‌ربه‌خۆی جیهان و هه‌زاران که‌سایه‌تیش، به نووسراوه، خۆپێشاندان، به‌یاننامه، لێدوان و که‌مپه‌ینی ئیمزا بڕیاره‌که‌ی دادگای ئێرانیان مه‌حکووم و پڕۆتیستۆ کردووه.
"عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"ی 27 ساڵه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی حه‌وته‌نامه‌ی ئاسۆ بوو که له ساڵی 2005وه داخراوه و عه‌بدولواحید بووتیماری 29 ساڵه، چالاکی مه‌ده‌نی و پارێزه‌ری ژینگه، 16ی جولای ئه‌مساڵ له لایه‌ن دادگای شۆڕسی ئیسلامی شاری مه‌ریوان به تۆمه‌تی "سیخوڕی" و "شه‌ر له به‌رانبه‌ر خودا" به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کران و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیه‌کی به‌رینی جیهانی لێکه‌وتۆته‌وه.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency