|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، داوا له پیشکانی بێ سنوور ده‌کات که به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئه‌م دوو گیراوه، وه‌فدێک ره‌وانه‌ی سنه بکات. کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، ڕۆژنامه‌وانانی گیراو مه‌حکووم به سزای له‌سێداره‌دانی کورد، له نامه‌یه‌ک دا بۆ پزیشکانی بێ سنوور داوا ده‌کات که به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناله‌باری ئه‌م دوو گیراوه که زیاتر له 37 ڕۆژه مانیان له‌خواردن گرتووه، وه‌فدێک بنێرێته شوێنی گیرانیان. ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه: ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور له بیرکردنی مرۆڤ له‌بیرکردنی یه‌ک که‌س نییه، به ڵکو له بیرکردنی ژیانه، له بیربردنی ژیان واته له بیرکردنی مرۆڤایه‌تی و شارستانیه‌تی هاو چه‌رخ. به‌ڕێزان: بێگومانین که ده زانن دوو مرۆڤ دوو چالاکی بواری ڕۆژنامه‌نوسی و ژینگه ،به ناوه‌کانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بوتیمار ته‌نیا له پێناوی ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانی ئازاد بۆ مرۆڤ و ژینگه‌یه‌کی شیاودا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.ئه‌وه‌ش ده‌زانن که ئه‌م سزا قیزه‌ونه چۆن که‌وتۆته به‌ر نه‌فره‌تی جیهان و مرۆڤایه‌تيی سه‌رده‌م . به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌نوکه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان سوورن و پشتیان له جیهان و مرۆڤ و شارستانیه‌تی سه‌رده‌م کردووه. ئه‌و دوو چالاکه ماوه‌ی 38 رۆژه مانیان له خواردن گرتووه و به پێی ئه و هه‌واڵانه ی به ئێمه ده‌گات ژیانیان له ئاوابوون و گه‌رووی مه‌رگدایه.کارگێرانی ئێران له‌م ماوه‌یه دا پیلانی بێده‌نگی و له‌بیر بردنه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردووه، به‌داخه‌وه ئه‌م پیلانه‌شیان بۆ چووه‌ته پێشه‌وه. ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی پشتیوانی له عه‌دنان و هیوا داوا له ئێوه ده‌که‌ین وه‌ک هه‌میشه و بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکی مرۆيی و پیشه‌يی خۆتان،ئه‌م پیلانی بێده‌نگییه بشکێنن؛خێرا‌و به له‌ز هه‌وڵی رزگارکردنی ئه‌م دوو چالاکه له‌گه‌روی مه‌رگ بده‌ن و شاندێکی خۆتان ڕه‌وانه ی به‌ناو گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بکه‌ن تا له نزیکه‌وه ئه‌م دوو چالاکه ببینێت. تکایه، تکایه، به هه‌ر ڕێگایه که به گونجاوی ده‌زانن وه‌رنه پیرئه‌م بانگه‌وازه و گیانی ئه م دوو مرۆڤه له مه‌رگ رزگار که‌ن. کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتگیری له عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار 2007.08.19 وته بێژی کۆمیته خاتو له‌یلی حه‌سه‌ن پوور کانوونی نوو سه رانی کوردستانی ئێران ناوه ندی خۆرهه‌ڵاتی نوێ بۆ دیموکراسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان کۆمیته ی پارێزگاری له به ندکراوانی سیاسی ناوه‌ندی چاک k_pshtiwani@yahoo.com adnanhasanpoor@yahoo.com
|
||
|
+
چهارشنبه 31 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||