ئه‌نجومه‌نی پارێزڤانی له گیراوان، نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ر ڕه‌وشی عه‌دنان و هیوا ده‌ربڕی
مانشێت نیوز، تاران: ئه‌نجومه‌نی پارێزڤانی له مافی گیراونی سیاسی له تاران، نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار دوو ڕۆژنامه‌وانی مه‌حکووم به ئیعدام و مانگرتووی کورد ڕاگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نه‌که، پشتیوانی له ته‌ندروستی ئه‌م گیراوانه، بێ گرینگی دان به هۆکاری گیرانیان، به ئه‌رکی سه‌ر شانی ده‌انێ و داوا ده‌کات که داخوازیه‌کانی عه‌دنان هیوا له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، جێبه‌جێ بکرێن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌رگێردراوی به‌یاننامه‌که:
"مانگرتن له خواردن ئه‌گه‌رچی به پێی پێڕه‌وی ناوخۆی گرتووخانه‌کان و هه‌وڵه په‌روه‌ده‌یه‌کان له ئێران و هه‌موو وڵاتانی پێشکه‌وتوو قه‌ده‌غه کراوه و له ئاستی مافی مرۆڤیش دا به هۆی خه‌سار دان له ته‌ندروستی و مه‌ترسی خستنی گیانی گیراو، شایانی دیفاع نیه، به‌ڵام کاتێک که گیراو هه‌موو ڕێگاکان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی داخراو ده‌بینێ، مومکینه ڕوو بکاته ئه‌نجامی.
نوێترین وێنه‌ی ئه‌م دژ کرده‌وه، به گوێره‌ی "ساڵح نیکبه‌خت"ی پارێزه‌ریان له لایه‌ن دوو گیراوی مه‌حکووم به سزای له‌سێداره‌دانی کورد "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار"، بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێکه له ئارادایه. ئه‌نجومه‌نی پارێزڤانی له مافی گیراوانم بێ ئه‌وه‌ی گرینگی به چۆنیه‌تی کێشه‌که و تۆمه‌تباری ئه‌م گیراوانه بدات، به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ که پارێزڤانی له ته‌ندروستی ئه‌م دوو گیراوه و هه‌موو گیراوانی تر بکات و نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی عه‌دنان و هیوا ڕاده‌گه‌یێنێ.
داخوازیه‌کانی ئه‌م دوو که‌سه زۆر ئاسان و ئاساییه. ئه‌وان (عه‌دنان و هیوا) داوایان کردووه که بۆ به‌ندی گشتی گرتووخانه ڕاگوێزرێن و له مافه‌کانی ئاسایی گیراوان که‌ڵک وه‌ربگرن و ڕێگه‌یان پێبدرێ بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌کانیان ببینن.
ته‌جربه نیشانی داوه که زۆر جار به هۆی سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان، داخوازیه‌کی ئاسایی و مافی گیراوان له لایه‌ن هه‌ندێک له به‌رپرسانی گرتووخانه‌که‌وه، ده‌بێته قه‌یرانێکی مه‌زن و ئه‌مه‌ش به دوور له ئاوه‌ز و چاکه و خێرخوازیه. هه‌ر بۆیه‌ش داوا له به‌رپرسان ده‌که‌ین هه‌ر چی زووتر، ڕه‌وشی ئه‌م دوو گیراوه و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency