|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: پارێزه‌رانی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و "هیوا بووتیمار" 2 رۆژنامه‌وانی مه‌حکووم به ئیعدام و مانگرتووی کورد، نامه‌یه‌ک دا بۆ "هاشمی شاهردوودی" دیسان جه‌خت له سه‌ر "رۆژنامه‌وان نه‌بوونی" عه‌دنان و هیوا ده‌که‌نه‌وه و داوای گوازتنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی گشتی ده‌که‌ن. له نامه‌که دا، ساڵح نیکبه‌خت و سیروان هوشمه‌ندی، دوو پارێزه‌ری عه‌دنان و هیوا، باس له‌وه ده‌که‌ن که هیچ کام له‌م گیراوانه، تۆمه‌تباریه‌کانیان پێوه‌ندی به کاروباری ڕۆژنامه‌وانیه‌وه نیه، به‌ڵام مێدیاکانی ده‌ره‌وه پرۆپاگه‌نده‌ی به‌رفراوانیان دژ به ئێمه و وڵاته‌که‌مان وه‌رێخستووه و بۆیه‌ش داوا ده‌که‌ن که هه‌ردووک گیراوه مانگرتووه بۆ زیندانی گشتی ڕاگوێزرێن و "پزیشکێکی جێگه‌ی متمانه"، بیانبێیێ. ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌ی پارێزه‌رانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و "هیوا بووتیمار" بۆ "سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زایی ئێران": به خزمه‌ت حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا هاشمی شاهردووی، سه‌رۆکی موحته‌ره‌می هێزی قه‌زایی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕێز و سڵاو هه‌ڕوه‌ک ئاگادارن، ماوه‌ی یه‌ک مانگ و نیو له‌مه‌وبه‌ر، لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی ئیسلامی مه‌ریوان له کرده‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو دا، دوو تۆمه‌تباری به ناوه‌کانی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و "هیوا بووتیمار"ی به تۆمه‌تی "محاربه - شه‌ر له‌گه‌ڵ خودا" به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کرد و ئه‌گه‌رچی تۆمه‌تباری ئه‌م دوو که‌سه هیچ پێوه‌ندیه‌کی به ڕۆژنامه‌وانی و بواری چاپه‌مه‌نیه‌وه، نه‌بوو، به‌ڵام، مێدیاکانی ده‌ره‌وه ئه‌م دوو که‌سه‌یان به "رۆژنامه‌وان" وه‌سف کرد و پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی به‌رفراوانیان دژ به ئێمه و وڵاته‌که‌مان ده‌سپێکرد ئێمه وه‌کو دوو پارێزه‌ری ئه‌م گیراوانه، زۆر جار به مێدیاکانی ناوخۆمان ڕاگه‌یاندووه که تۆمه‌تی ئه‌م که‌سانه ڕۆژنامه‌وانی نیه و ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له تۆمه‌ته‌کانمان قه‌بووڵه، به‌ڵام تاوانه‌که‌یان ناچێته ناو خانه‌ی "محاربه"وه و حوکمه‌که‌ی پێیان دراوه زۆر به توند و قورسی ده‌زانین و پارێزڤانی ئێمه له ڕووی ڕاسته‌قینه و ڕووداوه‌کانی ناو دۆسیه‌که بووه، به‌رانبه‌ر پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی یه‌کجار زۆری مێدیاکانی ده‌ره‌وه وه‌کو ده‌نگی ئه‌مریکا و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی گرووپه‌کانی به‌رهه‌ڵستتکاری ئێران بۆته‌وه و به‌م هۆیه‌ش که ئێمه ته‌نیا کاری یاسایی ده‌که‌ین و کارمان به مه‌سایلی سیاسی نیه، ئه‌م پرۆپاگه‌ندانه‌مان پێ ئاساییه و هیچ وه‌ڵامێکمان نه‌داوه‌ته و چونکه ئه‌رکی پارێزه‌ر، پارێزڤانی له تۆمه‌تبار و گیراوه و کاری به تۆمه‌تباری که‌س نیه و کاری سیاسیش ناکات. به‌داخه‌وه پاش ده‌رچوونی سزای له‌سێداره‌دان بۆ تۆمه‌تباره‌کان (عه‌دنان و هیوا)، یه‌کجێ هه‌ردووکیان له گرتووخانه‌ی گشتی مه‌ریوانه‌وه بۆ گرتووخانه‌یه‌کی ژێر کۆنترۆڵی ئیداره‌ی ئیتلاعات له سنه، ڕاگوێزران و پێوه‌ندی و ملاقات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان لێ قه‌ده‌غه کرا. ئه‌م دوو گیراوه، پاش گوازتنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات له سنه له ڕێکه‌وتی 26.04.1386وه مانیان له‌خواردن گرتووه و ئێستا ته‌نیا ئاو ده‌خۆنه‌وه و ئێمه به هاوکاری کارگێرانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کوردستان و دادستانی سنه، توانیمان ڕۆژی 27.05.1386 ئه‌م گیراوانه ببینین و 1 کاتژمێر قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ین. بۆیه‌ش له ڕه‌نگو ڕوخساری گیراوه‌کان و کزبوونی زۆریان را زانیمان که ئیدعای مانگرتن له‌خواردنیان ڕاسته و مه‌سه‌له‌که له لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیداره‌وه پشتڕاست کراوه که عه‌دنان و هیوا 30 ڕۆژه مانیان له‌خواردن گرتووه و ڕه‌وشی ته‌ندروستیان له مه‌ترسی دایه. وێرای ئاماژه به‌مه‌ی که خواستی ئه‌م دوو گیراوه ته‌نیا "ڕاگوازتن بۆ گرتووخانه‌ی گشتی مه‌ریوان یا سنه‌یه" و "لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان کۆتایی پێهاتووه، ئێمه‌ش خوازیارین جه‌نابتان ده‌ستوور بفه‌رموون که هه‌رچی زووتر "پزیشکانی جێگه‌ی متمانه" کۆنترۆڵی باری ته‌ندروستی ئه‌وان بکه‌ن" و "له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێساکان" خواسته‌کانیان جێبه‌جێ بکرێت. شیکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به پێویست ده‌زانین که حه‌وتووی ڕابردوو، له نامه‌یه‌ک دا بۆ سه‌رۆکی دادگوسته‌ری کوردستان وه‌کو کۆمیته‌ی چاوه‌دێری و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌بردنی یاسا و مافی هاوڵاتی بوون، خواستی سه‌ره‌نجی ئه‌وانمان به یاساکان کردبوو، به‌ڵام کاتێک نامه‌که درا به دادستانی سنه، له وتووێژێک دا له‌گه‌ڵ ئێمه ڕایگه‌یاند که "مانگرتن له خواردنی ئه‌م که‌سانه گرینگی نیه" و "جگه له ئه‌مری هاشمی شاهروودی" که‌س ناتوانێ هیچ کارێکیان بۆ بکات. جێگه‌ی باسه که خواستی ئه‌م دوو که‌سه (عه‌دنان و هیوا) ته‌نیا چوونیان بۆ گرتووخانه‌ی گشتی و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئیمکاناتی گرتووخانه‌که‌یه و ئه‌مه‌ش نه نامومکینه و نه نایاسایی. به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتیش پێیان ڕاگه‌یاندووین به‌م هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه، و به پێی ئه‌نجامی ئه‌رکه یاسایی و میلی‌مان داخوازیه‌کانمان به عه‌رزی حه‌زره‌تی واڵا مه‌قام ده‌گه‌یێنین پێش ئه‌وه قه‌یرانێک ڕوو بدات، کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت. به سپاسه‌وه
|
||
|
+
پنجشنبه 1 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||