|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، پاریس: ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، له نوێترین به‌یاننامه‌ی خۆی دا، باس له‌وه ده‌کاتی که 41 ڕۆژ (دوێنێ) به‌سه‌ر مانگرتن له‌خواردنی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" دوو ڕۆژنامه‌وانی کوردی مه‌حکووم به ئیعدام تێده‌په‌رێ و له‌وپه‌ری نیگه‌رانیه‌وه، "ئایه‌توڵا هاشمی شاهروودی" سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زایی ئێران به‌رپرسیاری یه‌که‌می ته‌ندروستی ئه‌م دوو گیراوه‌یه. هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا ده‌ڵێ که "ئه‌مڕۆ (هه‌ینی)، 41 ڕۆژ له مانگرتن له خواردنی عه‌دنان و هیوا تێده‌په‌رێ و به وته‌ی "ساڵح نیکبه‌خت"ی پارێزه‌ریان هه‌ر دوو گیراوه‌که به توندی لاواز و بێهێز بوونه و ماوه‌یه‌کی درێژتر ده‌وام ناهێنن. هه‌ر بۆیه‌ش "ئایه‌توڵا هاشمی شاهروودی، سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌ایی ئێران به‌رپرسی سه‌ره‌کی ته‌ندروستی ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه کورده‌یه و ئاکامه‌کانی هه‌ر چه‌شنه ڕووداوێکی چاوه‌رواننه‌کراو به ئه‌ستۆی ناوبراوه و عه‌دنان و هیوا له ژووری تاکه‌که‌سین و له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانیان بێ به‌شن. عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ڕۆژنامه‌وانی حه‌وته‌نامه‌ی ئاسۆ و عه‌بدولواحید بووتیمار (هیوا) هاوکاری ئاسۆ و بڵاوکراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی "سه‌وزچیا" له ڕێکه‌وتی 17ی گه‌لاوێژ، دیداریان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان کرد و له گرتووخانه‌ی سنه به بنه‌ماڵه‌کانیان ڕاگه‌یاند که پاش ڕاگوازتنیان بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه و نه‌بوونی مافی دیداری بنه‌ماڵه و پارێزه‌ران و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی ده‌زگای قه‌زایی، زیاتر له مانگێکه مانیان له‌خو2اردن گرتووه. ساڵح نیکبه‌خت، یه‌کێک له دوو پارێزه‌ری عه‌دنان و هیوا به ئاژانسی فارسی ئێرانی ڕاگه‌یاندووه که "ئه‌مجه‌دی، دادستانی کوردستان به "هوشمه‌ندی" پارێزه‌ری تری گیراوه‌کانی گووتووه که ئه‌و بێ ئه‌مری ئایه‌توڵا شاهروودی هیچ هه‌وڵێک نادات". له لایه‌کی تره‌وه، هه‌ڵنێرانی بێ‌سنوور، تا ئێستاش له ڕه‌وشی "ئاکۆ کورد نه‌سه‌ب" ڕۆژنامه‌وانی حه‌وته‌نامه‌ی که‌ره‌فتوو که 30ی پووشپه‌ر له نووسینگه‌ی بڵاوکراوه‌که ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه کراوه و "سوهه‌یل ئاسه‌فی" که ڕۆژی 13ی گه‌لاوێژ و پاش بانگهێشتی بۆ دادسه‌رای تاران ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی 209ی ئێڤینی تاران کراوه، بێ ئاگایه و ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ش که وادیاره چاوه‌ڕوانی محاکمه کرانیانن، له دیتنی پارێزه‌ر و بنه‌ماله‌یان بێ به‌ش کراون. "محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند" سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به هاوسه‌ره‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه که "دوو گیراوی مه‌ترسی دار بۆ ژووره‌که‌ی له گرتووخانه‌ی ئێڤین ڕاگوێزراون و ئه‌ویش نیگهڕ
|
||
|
+
شنبه 3 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||