|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ستۆکهۆڵم: 8 ڕۆژ له دزرانی سه‌رجه‌م که‌لوپه‌لی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی تێده‌په‌رێ و هه‌ر یه‌ک له باڵی ده‌سه‌ڵاتداری کۆمه‌ڵه و ڕه‌وتی چاکسازی که‌مینه، یه‌کتر تاوانبار ده‌که‌ن که ده‌ستیان هه‌بووه له‌م دزیه نائاساییه دا. شه‌وی 18ی ئه‌گۆست، زانرا که سه‌ڕجه‌م که‌لو په‌لی ستۆدیۆی ناوه‌ندی که‌ناڵی ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵات TV که زمانحاڵی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه، ده‌دزرێ و ڕۆژی دواتر لایه‌نی که‌مینه که ئێستا به "ره‌وتی چاکسازی" خۆی پێناسه ده‌کات، لایه‌نی ده‌سه‌ڵات داری کۆمه‌ڵه‌ی به ئاژاوه گێری و دزینی که‌لوپه‌له‌کان تۆمه‌تبار کرد که داخرانی کاتی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی لێکه‌وته‌وه. پاشان "ئیلخانی زاده" له باڵی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م حیزبه، لایه‌نی که‌مینه و "ڕه‌وتی چاکسازی" به دزیینی که‌لوپه‌لی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی تاوانبار کرد و ئه‌گه‌رچی پۆلیسی سوید خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه له کێشه‌که‌یه و بریاره به‌م رۆژانه ئاکامه‌کانی ڕابگه‌یێنێ، ئه‌گه‌رچی بۆ جارێکی تریش ڕه‌وتی چاکسازی تۆمه‌ته‌کان ره‌تده‌کاته‌وه به هه‌مان شێوه هێرش ده‌کاته سه‌ر موهته‌دی و زۆرینه به دزانی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ده‌زانر. له دوایین هه‌واڵ له‌م پێوه‌ندیه دا زانرا که به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی که له زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌کی تر دا ده‌نووسن که " ڕه‌وتی چاکسازی ده‌یانه‌وێ به خه‌یالی خۆیان شوێنه‌ونكێ بكه‌ن‌و جێگه‌ی دز‌و خاوه‌ن مال له‌به‌ر چاوی خه‌لك بگۆرن. به‌لام كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستان له‌وه ریاترن كه ئه‌و گالته جاریه قیزه‌ونه قبوول بكه‌ن هه‌ر له ئێستایه‌وه دیاره كه هه‌موو ویژدانیكی وشیار په‌نجه‌ی تاوان بۆ چ لایه‌ك راده‌كێشێ. بی َگۆمان په‌ڵه‌ی ره‌شی ئه‌و تاوانه دره‌نگ یا زوو به ئاشكرا به نێو چاوانی تاوانباران ده‌رده‌كه‌وێ" و بڕیاریشه به دابین کردنی که‌لوپه‌ل و ئامێری تر، به‌مزوانه، ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی له وڵاتێکی تری ئه‌ورووپی و به‌ده‌ر له ستۆدیۆیی ستۆکهۆڵم، وه‌شانی خۆی ده‌سپێبکاته‌وه. له لایه‌کی تره‌وه‌ش، بو له گرژی و ئاڵۆزی له‌ناو ئۆردوگاکانی کۆمه‌ڵه له زه‌رگوێزی باشووری کوردستان و ده‌زگیر کردنی چه‌ند که‌س له هه‌ر دوو باڵی زۆرینه‌ی و ڕێفۆرمخواز ده‌کرێ و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له ئه‌مریکای باکووریش، له نامه‌یه‌ک دا، ئه‌م ئاڵۆزی و دزینی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی و گرژیانه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن کۆتایی به‌م ڕه‌وشه بێت.
|
||
|
+
یکشنبه 4 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||