|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، به‌هدینان: هه‌په‌گه، ڕایگه‌یاند که له ئاکامی چه‌ند شه‌ری جیا جیا دا له شڕنا‌خ، ئامه‌د و سیلۆپی، 16 عه‌سکه‌ری تورک کوژراوه و 3ی تریش بریندار بوونه و 10 گه‌ریلاش گیانیان له‌ده‌ست داوه. مێدیاکانی تورکیا، دوێنێ هه‌واڵی کوژرانی 10 گه‌ریلای هێزی پاراستنی گه‌ل و 2 عه‌سکه‌ری تورکیا له شرنا‌خ ڕاگه‌یاندبوو و ئه‌مرۆش، ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل، ئاشکرای کرد که ڕۆژی 24ی ئه‌گۆست له هه‌رێمه‌کانی شکه‌فتیه و زیوینگه‌ی سه‌ر به گوچلو قۆناغی شڕنا‌خ، 20 زرێپۆش و 50 عه‌سکه‌ری تورک دژ به هێزی گه‌ریلا ئۆپێراسیۆنێکیان پێکهێناوه و له ئاکام دا زرێپۆشێک تێکشکاوه و 7 عه‌سکه‌ری تورک کوژراون و هه‌مان رۆژ له "ئولوده‌ره"ی سه‌ر به شڕنا‌خ 10 گه‌ریلای هه‌په‌گه، گیانیان له‌ده‌ست داوه که پاشان له لایه‌ن هاوڵاتیان و نوێنه‌رانی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک ته‌رمه‌کان له ده‌وڵه‌ت وه‌رگیراونه‌ته‌وه و به ئیزنی دادوه‌ر له هه‌مان شوێن به‌خاکسپێردراون. هه‌ڕوه‌ها له ناوچه‌ی "کیریاڕه‌ش"ی نێوان سیلۆپی و شڕنا‌خ، ئۆتۆمۆبیلێکی سه‌ربازی له لایه‌ن گه‌ریلاکانی پ.ک.ک‌وه هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و 8 عه‌سکه‌ر کوژراوه و 2ی تر بریندار بوونه و له سه‌ڕێکی درێژخایه‌ن و قورسی 25ی ئه‌گۆست له به‌رزایه‌کانی دیجله‌ی ئامه‌د، عه‌سکه‌رێک کوژراوه و 1ی تر بریندار بووه. هه‌په‌گه هه‌روه‌ها باس له تۆپبارانی هه‌رێمی حه‌فتانین له 27ی ئه‌گۆست و له لایه‌ن ئه‌رته‌شی تورکیاوه ده‌کات و له ئه‌نجامی دا هاوڵاتیانی ئاوایی "که‌شان" هه‌رێمه‌که‌یان چۆلکرد و هه‌ژمارێکیش ئاژه‌ڵ له‌ناوچوون. |
||
|
+
یکشنبه 4 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||