|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: "له‌یلی حه‌سه‌نپوور" خوشکی عه‌دنان و "هادی بووتیمار" برای هیوا، له نامه‌یه‌کی هاوبه‌ش دا، داوا له "عه‌دنان و هیوا ده‌که‌ن" که بۆ پاراستنی ته‌ندروستیان کۆتایی به مانگرتن له‌خواردنیان بێنن و به‌رپرسانیش چاوه‌دێری پزیشکی و گوازتنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌یه‌کی گشتی دابین بکه‌ن. ئه‌مه ده‌قی نامه‌ی له‌یلی حه‌سه‌نپوور و هادی بووتیمار بۆ عه‌دنان و هیوایه: به‌رێزان عه‌دنان و هیوا، به‌رخۆدانتان به شکاندنی مانگرتنه‌که‌تان به‌رده‌وام که‌ن برا و خوشه‌ویستانمان عه‌دنان حه‌سه‌نپووروهیوا بوتیمار زیندانیانی چاوه‌روانی بڕیاری زاڵمانه و نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئیعدام ئه‌وه پتر له چل رۆژه له بڕیاری داردان بۆ ئێوه‌ی چالاکانی کورد تێ ده‌په‌ڕێ وهاوکات پتر له‌چل رۆژ له‌مانگرتنی ره‌وای ئێوه له‌دژی ئه‌و بڕیاره نامرۆیانه تێ په‌ڕی، له ماوه‌ی ئه‌م چل رۆژه‌دا رێکخراو وسازمان که‌سایه‌تی وتێًکۆشه‌ری مافی مرۆڤ له‌و جیهانه به‌رینه‌دا نه‌ما که ئه‌و بڕیاره له‌دژی ئێوه شه‌رمه‌زار نه‌کات وداخوازی رزگاری یه‌کجاری ئێوه‌ی نه‌کردبێ. مانگرتن جوانترین مانایه‌که ئێوه به‌خشیتانه حه‌قیقه‌ته‌کان وبه‌رهه‌لستکاریی خۆتان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و بڕیاره نامرۆیانه ده‌ربڕی ونیشانتاندا گرتنتان وده‌رئه‌نجام بڕیاری له‌سێداره‌دانتان هیچ واتا و بنه‌مایه‌کی ئینسانی نییه، هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناله‌باری ته‌ندروستی ئێوه که له‌زیندان وچاڵه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران دێته ده‌رێ بۆته هۆی نیگه‌رانی هه‌موو مرۆڤ دۆستان وئه‌وانه‌ی باروه‌ڕیان به‌ئینسانیه‌ت وحه‌قیقه‌ت هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و مانگرتنه ره‌وایه‌ی ئێوه له دژی ئه‌و بڕیاره ناڕه‌وایه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی هیچ وه‌ڵامێکی تا ئێستا به‌دواوه نه‌بوه و هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مه زیاتر بۆته هۆی نیگه‌رانی زیاتری لایه‌نگرانی ئازادی ئێوه و هه‌مو به‌ندکراوانی بێ تاوانی له چه‌شنی ئێوه. ئێمه وه‌ک خوشک و برا و پشتیوانانی ئێوه‌ی به‌ڕێز، وێڕای هه‌موو دڵنیایه‌کمان له وزه و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی ئێوه له دژی ئه‌و بریاره ناڕه‌وایه‌ی که نه‌ک هه‌ر ئێوه له دژی وه‌ستاون به‌ڵکو بۆته هۆی نیگه‌رانی هه‌مو لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ . و هه‌مو ئینسان دۆستێک شه‌رمه‌زاری کردوه، تکاتان لێده‌که‌ین، داواتان لێده‌که‌ین له پێناو باشبوونی باری ته‌ندروستیتان و له سه‌ر داوای هه‌مو مروڤدۆستان و بۆرێز گرتن له‌و به‌رێزانه‌ی که هه‌تا شکاندنی مانی ئێوه بڕیاری مانگرتنیان داوه، بڕیاری شکاندنی ئه‌و مان گرتنه‌تان بده‌ن و له‌دژی ویستی هه‌مو ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ مه‌رگی ئێوه ئاماده کردوه راوه‌ستن و به‌ژیان به‌ڵێ بڵێن، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆزه‌ی ئێوه‌دا چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌که‌ین که لێپرسراوان و کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵوێسته جوانه‌ی له‌یلی حه‌سه‌نپور هادی بوتیمار 2007.08.26
|
||
|
+
دوشنبه 5 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||