|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: هێزی پاراستنی گه‌ل، له به‌یاننامه‌یه‌ک دا باس له‌وه ده‌کات که ئه‌رته‌شی تورکیا تراژێدیا و تاوانێکی مرۆڤی له ئوڵوده‌ره‌ی شڕنا‌خ خوڵقاندووه و ته‌رمی هه‌ر 11 گه‌ریلای کورژراو له‌م هه‌رێمه، به پارچه پارچه‌یی بینراون. به‌یاننامه‌ی هێزی پاراستنی گه‌ل ئاشکرای ده‌کات که پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 25ی ئه‌گۆست له ناوچه‌ی "ئولو ده‌ره"ی سه‌ر به شڕنا‌خ شه‌رێکی قورس له نێوان ئه‌رته‌شی تورکیا و گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه هاته پێش، 2 ئه‌فسه‌ر و 5 سه‌ربازی تورک کوژران و دیارکه‌وتووه که تورکیا له‌م شه‌ڕه که‌ڵکی له چه‌کی کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ وه‌رگرتووه و زانراوه که ته‌رمی هه‌ر 11 گه‌ریلای کوژراوی هه‌په‌گه، پارچه پارچه‌بووه و ده‌ست و لاق و سه‌ری زۆریان په‌ڕیوه و بۆیه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی "تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی قورسی کرد" و ده‌شڵێ "له به‌رانبه‌ر ئه‌م تراژێدیه و مه‌ترسیداره دا بێده‌نگ نامێنین و تۆڵه‌ی شه‌هیده‌کانمان ده‌ستێنینه‌وه". له به‌یاننامه‌ی هێزی پاراستنی گه‌ل دا هاتووه که "هاوڵاتیانی ئولوده‌ره‌ی شرنا‌خ، خاوه‌ندارێتیان له ته‌رمی گه‌ریلاکانی شه‌هید کردووه و پاشان له دادوه‌ر ئیزنیان وه‌رگرتووه که ته‌رمه‌کانیان ڕاده‌ست بکه‌ن تا بیاننێژن و پاشان له کاتی شوتنی ته‌رمی گه‌ریلاکان دا ده‌رده‌که‌وێ که سه‌ری یه‌کێک له ته‌رمه‌کان و ده‌ست و قاچ و قولی زۆربه‌ی ته‌رمه‌کانی تر پاس کوژرانیان بڕاوه و بۆیه‌ش داوا له هاوڵاتیان ده‌که‌ین به‌ره‌نگاری ئه‌م تراژێدیه ببنه‌وه و خۆپێشاندان بکه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن".
|
||
|
+
سه شنبه 6 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||