پ.ک.ک ده‌ڵێ له تۆڵه‌ی 11 گه‌ریلا کوژراوه‌که 17 عه‌سکه‌رمان کوشتووه!
مانشێت نیوز، به‌هدینان: هێزی پاراستنی گه‌ل، ڕایگه‌یاند که له تۆڵه‌ی 11 گه‌ریلا کوژراوه‌که‌ی هه‌رێمی ئولوده‌ره‌ی شڕنا‌خ که زانرا ته‌رمه‌کانیان پارچه کراون، له گاباری شرنا‌خ و ئیلیچی ئه‌رزه‌نجان، 17 عه‌سکه‌ریان کوشتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل له به‌هدینان ئاشکرای کرد که ڕۆژی 25ی ئه‌گۆست، له هه‌رێمی ئیلچی سه‌ر به ئه‌رزه‌نجان و ئاوایی عمرانلی سیواس، له لایه‌ن گه‌ریلاکاانی پ.ک.ک‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر کامیۆنێکی هه‌ڵگری عه‌سکه‌ری تورک و له ئاکام دا 13 عه‌سکه‌ر و کوژراون و 8ی تریش بریندار بوونه.
ڕۆژی پێشووتریش له چیایی گاباریش، هێزه‌کانی یه‌ژاستاری سه‌ر به هه‌په‌گه، هێرشی کردۆته سه‌ر هه‌ندێک عه‌سکه‌ری تورک له هه‌رێمه‌که و له ئاکام دا 4ی لێ کوشتوون و هه‌ژمارێکی نه‌زانراویشی لێ بریندار کردوون که به هێلیکۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی عه‌سکه‌ری گوازراونه‌ته‌وه.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency