بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان و هیوا داوا له رۆڵه‌کانیان ده‌که‌ن کۆتایی به 46 ڕۆژ مانگرتنه‌که‌یان بێنن
مانشێت نیوز، مه‌ریوان: بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر دووک له "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" ڕۆژنامه‌وان و "هیوا بووتیمار" چالاکی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی، له نامه‌یه‌کی هاوبه‌ش دا، ڕیانگه‌یاند که داوا له رۆڵه‌کانیان ده‌که‌ن له 46مین رۆژی مانگرتن له‌خواردنیان دا کۆتایی به‌م چالاکیه بێنن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌رگێردراوی نامه‌که‌یه:
ئازیزان! به تکاوه داواتان لێده‌که‌ین که واز له مانگرتنه‌که‌تان بێنن
هه‌روه‌ه ئاگادارن، "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" رۆژنامه‌وان و "عه‌بدولواحید (هیوا) بووتیمار"، چالاکی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی، به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆکردنی ڕه‌وشی نادیار و گوازتنه‌وه‌ی نایاساییان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، ماوه‌ی 46 ڕۆژه مانیان له‌خواردن گرتووه.
به‌داخه‌وه، به‌رپرسانی پێوه‌ندی دار تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌داوه‌ته‌وه و هیچ یه‌ک له داخوازیه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ نه‌کردوون، ئه‌گه‌رچی خواسته‌کان نایاسایی و ناموکینیش نین.
ئێمه وه‌کو بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان و هیوا، به ڕۆڵه‌کانمان ڕاده‌گه‌یێنین که به‌م هۆیه که به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی هیچ ڕێزێک بۆ ژیانی مرۆڤه‌کان دانانێن و هه‌روه‌وه‌کو له کاتی درانی سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئێوه دا سه‌لماندیان که بێ عه‌داله‌تی ده‌که‌ن و تا ئێستاش که‌سانێکی زۆر له گرتووخانه‌کانی تری ئێران به هۆی مانگرتن له خواردن گیانیان له‌ده‌ست داوه. بۆیه‌ش تکا له ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویستی گیراو ده‌که‌ین که کۆتایی به مانگرتن له‌خواردنه‌که‌تان بێنن و داوا له ڕێکخراوه و ناوه‌نده‌کانی جیهانی پشتیوانی له مافی مرۆڤیش ده‌که‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌م نادادپه‌روه‌ریه بێده‌نگ نه‌مێنن.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency