هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور داوا له عه‌دنان و هیوا ده‌کات کۆتایی به مانگرتن له‌خواردنیان بێنن
مانشێت نیوز، پاریس: ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا پشتیوانی له خواستی بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ڕۆژنامه‌وان و "هیوا بووتیماڕ" چالاکی مه‌ده‌نی مه‌حکووم به ئیعدامی کورد ده‌کات واز له مانگرن له‌خواردنه‌که‌یان بێنن.
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور ده‌ڵێ که ئێمه‌ش ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی عه‌دنان هیوا بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو گیراوه کورده، کۆتایی به مانگرتن له خواردنیان بێێن و له‌مباره‌وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانی پاش 47 ڕۆژ له مانگرتنیان له ره‌وشێکی ناله‌بار دان و ئێمه‌ش ئیراده‌ی ئه‌م دوو که‌سه و به‌رۆخودانیان بۆ گه‌یشتن به خواسته‌کانیان به ڕێزه‌وه سه‌یر ده‌که‌ین و پشتیوانی خۆمان له‌مان ده‌رده‌بڕین به‌ڵام ڕازی نین که عه‌دنان و هیوا خۆیان بخه‌نه مه‌ترسی مه‌رگه‌وه و بۆیه‌ش داوا له ده‌زگای قه‌ایی ئێران ده‌که‌ین که ئاسانکاری بۆ ئه‌م دوو گیراوه ڕۆژنامه‌وانه بکات، ڕێگه به دیتنی بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانیان بدات و دیوانی باڵای دادی ره‌ژیمی ئێرانیش که ئێستا خه‌ریکی پێداچوونه‌وه به سه‌ر سزای له‌سێداره‌دانی عه‌دنان و هیوایه، سزاکه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
شه‌ممه، 3ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردووک له "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، رۆژنامه‌وان و "هیوا بووتیمار" چالاکی مه‌ده‌نی و "سیروان هوشمه‌ندی" پارێزه‌ری دوو گیراوه‌که، توانیان ناوبراوان ببینن و ئه‌مه‌ش دووهه‌مین دیداری بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان و هیوا پاش هێنانیان بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه بوو. له‌م دیداره دا زانرا که عه‌دنان و هیوا لاواز بوونه و ڕه‌وشی ته‌ندروستیان مه‌ترسیداره و دایکی عه‌دنان و هاوسه‌ری هیوا، داوایان لێکردبوون که کۆتایی به مانگرتن له‌خواردنیان بێنن و پاشانیش پارێزه‌رانیان داخوازی کۆتایی هێنان به مانگرتنیان له عه‌دنان وهیوا کردبوو.
عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، رۆژنامه‌وانی حه‌وته‌نامه‌ی داخراوی ئاسۆ و هیوا بووتیمار، هاوکاری حه‌وته‌نامه‌ی ئاسۆ و بڵاوکراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، رۆژی 22ی جۆزه‌ردان له دادگایه‌کی شاراوه و نادادپه‌روه‌رانه دا به تۆمه‌تگه‌لێک وه‌کو "هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی"، "سیخوڕی بۆ بێگانه‌کان"، "شه‌ر له‌گه‌ڵ خوا" دادگای کران و 26ی خه‌رمانانی 86 سه‌پاندانی سزای له‌سێداره‌دان به بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانیان ڕاگه‌یاندرابوو و له دیداری 17ی گه‌لاوێژی بنه‌ماڵه‌کانیان دا، عه‌دنان و هیوا ڕایانگه‌یاندبوو که له کاتی گوازتنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه له 29ی پووشپه‌ره‌وه و به هۆی ڕاگیرانیان له ژووری تاکه‌که‌سی و نه‌بوونی مافی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانیان، مانیان له‌خواردن گرتووه و داوای دیتنی به‌رپرسێکی قه‌زاییشیان کردووه.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency