فیدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا، نیگه‌رانی مه‌رگی هێواشی عه‌دنان و هیوایه
مانشێت نیوز، ڕۆما: "فرانکۆ سیدی" سه‌رۆکی ڕێکخراوی فێدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا، له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا، نیگه‌ڕانی خۆی له‌مه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافی مرۆڤی مانگرتووی کورد ده‌ربڕی و داوای له حکومه‌تی ئیتالیا کرد، له به‌رانبه‌ر "مه‌رگی هێواش و بێده‌نگ"ی عه‌دنان وهیوا بێده‌نگ نه‌مێنێ.
"فرانکۆ سیدی" سه‌رۆکی ڕێکخراوی "فێدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا" له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا، داوای له حکومه‌تی ئه‌م وڵاته کرد، ڕێگه به مه‌رگێ هێواش و له بێده‌نگی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، رۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی کوردی مه‌حکووم به سزای ئیعدام که هاوکات ماوه‌ی زیاتر له 47 ڕۆژه مانیان له‌خواردن گرتووه، بگرێ و داوای له ڕاگه‌یاندنو مێدیایی ئه‌م وڵاته‌شی کرد که به "هێزی وته و به‌کارهێنانی قه‌ڵه‌م، پێش به‌م جه‌نایه‌ته بگرن.
ناوبراو له به‌یاننامه‌که‌ی دا باس له‌وه ده‌کات که " ئه‌م دوو که‌سه ته‌نیا به هۆی نووسین و ئاشکراکردنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ڕیسوایی دژکرده‌وه به‌رانبه‌ر به ژینگه، به "محارب" ناسراون و به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کراون و هه‌ر ئێستاش به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ زوڵمی کۆماری ئیسلامی له گرتووخانه‌وه درێژه پێده‌ده‌ن و ئه‌وه قه‌بووڵ ناکرێ که له ساڵی 2007، که‌سانێک هه‌بن که به هۆی به‌رخۆدانیان له سه‌ر بیروباوه‌ڕ و ڕوانگه‌کانیان تووشی سزای مه‌رگ بن و یا ئه‌وه‌ی له گرتووخانه به مانگرتن له‌خواردن گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن..
هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رۆکی ڕێکخراوی فێدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئیتالیا، داوا له حکومه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌کات که وه‌کو نوێنه‌ری کاتی له شۆڕای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، هه‌وڵ بدات بۆ ڕزگارکردنی عه‌دنان و هیوا و ئه‌م کێشه له دانیشتنه جیهانیه‌کان دا بێنێته به‌ر باس و ده‌شڵێ که "ئه‌گه‌ر مانگرتن له‌خواردنی ئه‌م دوو که‌سه به‌ڕده‌وام بێت، ببێته هۆکاری مردنیان، ئێمه ڕه‌ژیمی کۆماری ئیسلامی، به‌رپرسیاری ڕاسته‌وخۆی ئه‌م جه‌نایه‌ته ده‌زانین و له ناوه‌نده‌کانی جیهانی دژ به ده‌وڵه‌تی ئێران سکاڵانامه به‌رز ده‌که‌ینه‌وه.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency