|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، به‌هدینان: ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل ئاشکرای کرد که له شه‌ڕ و پێکدادان و ئۆپێراسیۆنه‌کانی مانگی ئه‌گۆست دا 137 عه‌سکه‌ر کوژراون و 114ی تر بریندار بوونه و 23 گه‌ریلاش گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌په‌گه ده‌ڵێ که له مانگی ئه‌گۆست دا هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا 45 ئۆپێراسیۆنی سه‌ربازیان دژ به هێزی گه‌ریلا ئه‌نجامداوه و 3 ئۆپێراسیۆنیش به هاوکاری هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و تورکیا هاتۆته ئاراوه و له‌به‌رانبه‌ریش دا هێزی پاراستنی گه‌ل 52 هێرشی دژکرده‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به ئه‌رته‌شی تورکیا پێکهێناوه و له ئاکامی دا 137 عه‌سکه‌ری تورک که 14 ئه‌فسه‌ر و 4 جاشیشیان له‌ناودابووه، کوشتووه و 114ی تریش بریندار بوونه. له هه‌مان ماوه دا هێلیکۆپته‌رێکی جۆری کۆبرا و یه‌کی تری جۆری سکۆرسکی شه‌ڕ که‌ریش له لایه‌ن گه‌ریلاوه به‌ردراوه‌ته‌وه و 7 کامیۆنی سه‌ربازیش تێکشکاوه و کامێرایه‌کی سه‌ربازی ئا-4، 1 تۆپی هاوه‌ن و چه‌ندین قه‌بزه جه‌کی سووک و که‌لوپه‌لی سه‌ربازیشی که‌وتۆته ده‌ست و به‌ڵام به گشتی 23 گه‌ریلاش گیانیان له‌ده‌ست داوه که 11 که‌سیان له هێرشێک که مه‌زه‌نده ده‌کرێ به جه‌کی کیمیایی بێت له شڕنا‌خ ڕوویدا. هه‌ر له مانگی ئه‌گۆست دا، ئه‌رته‌شی تورکیا به ده‌یان جار هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیایی بۆردومان کرد و چه‌ند جاریش به هاوکاری هێزه‌کانی ئێرانی ئۆپێراسیۆنی هاوبه‌شیان دژ به هێزه‌کانی کورد پێکهێناوه. فورات
|
||
|
+
شنبه 10 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||