ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 9 مانگ ده‌بێت، که دوو ڕۆژنامه‌نووسی چالاک به ناوه‌کانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، که برای منه و دۆست و هاوپیشه‌که‌ی "هیوا بووتیمار"، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیه‌وه به تۆمه‌تی پێشخستنی کرده‌وه و بیرۆکه‌ی دژه شۆڕش و به بێ به‌ڵگه ده‌ستگیر کراون.
شایانی باسه، به‌س کورد بوونی ئه‌و دوو که‌سه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که بریاری نامرۆڤانه‌ی "سزای له‌سێداره‌دان"یان بۆ ببڕدرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌نووسه 40 ڕۆژ له‌مه‌وه‌پێس له گرتووخانه دا مانیان له‌خواردن گرتووه وله‌وانه‌یه به تێپه‌ربوونی هه‌ر چرکه‌یه‌ک، ئه و دووانه ڕووبه‌ڕویی مردنێکی خه‌مناک ببنه‌وه. دادگای باڵای ئێران سه‌ره‌ڕای گووشاری فراوانی نێونه‌ته‌وه‌یی، سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته هه‌ڵوێستێکی نه‌بووه و تا ئێستاش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
ئێمه به‌س ویستوومانه ئێوه به دژواری بابه‌ته‌که بزانن و هه‌روه‌ها له ڕاستیدا بۆ ئێمه‌ش مایه‌ی ڕامان ده‌بێت که ئێوه ده‌توانن له زووترین کات دا شتێک له‌مباره‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency