|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌ورووپا: ناره‌زایانی ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه که خۆیان به "ڕه‌وتی چاکسازی" پێناسه‌ده‌که‌ن، له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا به توندی هێرشیان کردۆته سه‌ر "حیزبی حیکمه‌تیست" و جه‌ماعه‌ته‌که‌یان و به "کونده‌بۆ" و "دژ به کورد" و "سه‌رلێشێواو" وه‌سفکرد. ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌ی ره‌وتی چاکسازی و گه‌شه‌ی کۆمه‌له: راگه‌یاندنى ره‌هبه‌ریى ره‌وتى چاکسازى و گه‌شه‌ى کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به پروپاگانده‌ى دوژمنکارانه‌ى جه‌ماعه‌تى حیکمه‌تیست ماوه‌یه‌که به هۆى کێشه ناوخۆییه‌کانى کۆمه‌ڵه‌وه نه‌یارانى جۆراوجۆرى کۆمه‌ڵه که‌وتونه‌ته کار تا قینى په‌نگ خواردوى له مێژینه‌یان دژ به کۆمه‌ڵه و ره‌وتى ساغکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵه هه‌ڵرێژن. له ناو ئه‌وانه‌دا جه‌ماعه‌تى حیزبى کومۆنیستى کرێکارى حیکمه‌تیست، به یه‌کجارى شویان لێهه‌ڵکێشاوه و هه‌موو سنورێکى ئه‌خلاق و سیاسه‌تیان به‌زاندوه و بێزارى زۆرى خه‌ڵکیان هه‌ڵخراندوه. جیا له‌وه‌ى درۆ و ده‌له‌سه‌ى هه‌ڵبه‌ستراو و باوه‌رپێنه‌کراو له‌مه‌ڕ چونیه‌تى کێشه‌کانى ناو کۆمه‌ڵه بڵاو ده‌که‌نه‌وه، لایانوایه که هه‌لیان بۆ هه‌ڵکه‌وتوه تا له‌م ده‌رفه‌ته‌دا دوژمنایه‌تى دێرینه‌ى خۆیان به‌رانبه‌ر به بزاڤى عه‌داڵه‌تخواز و رزگاریخوازانه‌ى کوردستان ئاشکراتر له جاران ده‌رببڕن. ئه‌و نه‌یارانه‌ى خه‌ڵکى کوردستان زۆر ساویلکانه ده‌ستیان کردوه به شاییلوغان و شادى و پێیانوایه به‌مجۆره ده‌توانن له بێ‌ئابروویى خۆیان که‌مکه‌نه‌وه و له‌و هه‌له‌دا چزى ژه‌هراوییان بگه‌یه‌ننه جه‌سته‌ى ره‌وتى کۆمه‌ڵه. ئێمه پێمانوایه ئه‌و کێشه ناوخۆییانه‌ى ئێستا و ته‌شه‌نه‌کردن و په‌ره‌گرتنى، بێگومان خه‌سارێکن بۆ کۆمه‌ڵه. هه‌ر بۆیه‌ش حه‌ولى خۆمان خستۆته گه‌ڕ تا کورد کوته‌نى "زه‌ره‌ر له نیوه‌دا" بگێرینه‌وه و تا ئه‌و جێگایه‌ى به ئێمه مه‌ربوته، مه‌ودا و زه‌مانێک وه‌ده‌ست بێنین و ئیمکانێک بره‌خسێنین تا بتوانین پێکه‌وه ژیان و یه‌کریزى ناو کۆمه‌ڵه به میکانیسمێکى گونجاو دابین که‌ینه‌وه یان لانیکه‌م جۆرێک پێکه‌وه کارکردن دابین بکه‌ین. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و ئاژیتاسیونه قیناوییه‌ى ئه‌و جه‌ماعه‌ته، دڵنیاین خه‌ڵکى کوردستان ئه‌وه‌نده‌ى به‌م بارودۆخه‌ى ئێمه ناره‌حه‌تن و خه‌مى پێده‌خۆن، سه‌د ئه‌وه‌نده نه‌فره‌ت ده‌نێرن بۆ ئه‌و شاییلوغان و دوژمنکارییه‌ى حیکمه‌تیسته‌کان. گومانمان نییه ئه‌و تاقمه سه‌رلێشیواو و ته‌ریک که‌وته‌یه به‌و کارانه‌یان هه‌ر ریسوایى زۆرتر بۆخۆیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن و به‌س. کێ هه‌یه نه‌زانێ ئه‌و جه‌ماعه‌ته هه‌ر ئه‌وانه‌ن که له رۆژانى ره‌شى ئه‌نفال له کوردستانى عیراق و ده‌ورانى شکستى نیزامى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانى ئێران، سه‌ریان هه‌ڵدا و وه‌ک کونده‌بوو له سه‌ر ویرانه خوێندیان. ئه‌وانه دژى راپه‌ڕینى گه‌لى کورد له کوردستانى عیراق وه‌ستانه‌وه و چی‌یان بۆ به‌دناو کردنى پێکرا، درێغییان نه‌کرد. له کۆڕه‌وه‌که‌دا ده‌ستیان کرد به دڵساردکردنه‌وه‌ى خه‌ڵک، تا رۆژانى ئاخریش دژى ئاخێزه‌که‌ى هاوینى 84 کوردستانى ئێران هه‌ڵوێستى نه‌یارانه‌یان هه‌بوو و گاڵته‌یان پێده‌کرد. ئه‌وانه‌ى که جیا له تێکده‌رى و ئاژاوه له ناو بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ و ئازادیخوازانه‌ى ئێران‌دا، پێناسه‌یه‌کى تریان نییه، چۆن ده‌توانن و له رویان هه‌ڵدآ ورته‌یان لێبآ؟ با ئاورێک له رابردوى 18 ساڵه‌ى خۆیان بده‌نه‌وه تا ببینن چیان به‌سه‌ر هات، به‌ڵکوو ده‌رسێک وه‌ربگرن و بزانن خه‌ڵک به هاسان حافیزه‌یان کوێر نابێته‌وه. با جارێکى دیکه هه‌موو ئه‌و نه‌یاره دڵره‌شانه‌ى دژ به چه‌پى کوردستان و کۆمه‌ڵه و بزوتنه‌وه‌ى گه‌لى کورد خاترجه‌م بکه‌ینه‌وه که هه‌موو ئاڵقه‌ى کۆمه‌ڵه، سه‌ره‌راى گرفتى ناوخۆیى و که‌ندوکۆسپى رێگایان، بۆ هه‌تاهه‌تایه ئه‌وانه وه‌ک ره‌وتێکى دژ به ئازادیخوازى ده‌ناسن و هه‌ر ئاواشیان هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. ئێمه له هه‌موو لایه‌نگر و دۆستانى کۆمه‌ڵه و بزوتنه‌وه‌ى کوردستان داوا ده‌که‌ین که ئه‌و سه‌رلێشیواوه ته‌ریک که‌وته و دڵره‌شانه و رابوردویان بناسێنن و له ناو خه‌ڵکدا ریسواتریان بکه‌ن. ره‌هبه‌ریى ره‌وتى چاکسازى و گه‌شه‌ى کۆمه‌ڵه |
||
|
+
سه شنبه 13 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||