|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: 800 که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه، گیانبه‌ختکردووان، گیراوانی سیاسی و ڕێکخستنه‌کانی نهێنی کۆمه‌ڵه له نامه‌یه‌ک دا بۆ سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حیزبه، نیگه‌رانی خۆیان له‌م ئاڵۆزی و کێشه ناوخۆیانه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌ربڕیوه و پشتیوانیان له ره‌وتی ڕێفۆرم خواز، ده‌ربڕیوه. ئه‌و نامه سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵ له ڕێگه‌ی ئه‌ندامێکی ڕێکخستنی نهێنی کۆمه‌ڵه گه‌یاندراوه‌ته "عومه‌ر ئیلخانی زاده، عه‌بدوڵا موهته‌دی و که‌ماڵ مورادی" و داوا کراوه ناوه‌کان شاراوه بمێننه‌وه و ئه‌مه‌ش به‌شێکه له ناوه‌ڕۆکی نامه‌که: وێڕای سڵاو بۆ هه‌ڤاڵانی کۆمه‌ڵه هه‌روه‌ک ئاگادارن، ماوه‌یه‌که کێشه‌کانی ناوخۆی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه ده‌نگی داوه‌ته‌وه و له نێوان به‌شێکی به‌بڵاوی کۆمه‌ڵگا دا، هه‌ندێک شایعه و هه‌واڵی ناڕاست و دوژمنکارانه باسی لێوه‌ده‌کرێ و ئه‌مه‌ش جگه له نیگه‌رانی سازکردن له نێوان دۆستان و خۆشه‌ویستان و ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌کانی کۆمه‌ڵه بیره‌وه‌ی تاڵی جیابوونه‌وه‌کانی پێشووی زیندوو کردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م باسانه به‌رده‌ام بن و هه‌ر ڕۆژ که‌سانێک له کۆمه‌ڵه بترازێن و یا ده‌ربکرێن، شایه‌تی جیابوونه‌وه‌یه‌کی تر له‌م حیزبه دا ده‌بین و ئه‌مه‌ش به‌هایه‌کی قورسی بۆ کۆمه‌ڵه لێده‌که‌وێته‌وه و دامه‌زراندنه‌وه‌ی دووباره‌ی کۆمه‌ڵه شکه‌ست ده‌خوات و ئه‌گه‌ر بزانین که تا ئێستا ڕێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه نه‌یتوانیوه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ویست و پێداویستیه‌کانی ئه‌مرۆ کۆمه‌ڵه‌بێت، جگه له ڕێفۆرم چیتر نامێنێته‌وه. که‌وابوو ئێمه پشتیوانی خۆمان له ره‌وتی چاکسازی کۆمه‌ڵه ده‌رده‌بڕین و هه‌رچه‌شنه سیاسه‌تی حه‌زف و تێکده‌رانه مه‌حکووم ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه له‌م قه‌یرانه ڕزگاری بێت، ده‌بێته مایه‌ی دڵخۆشی ئێمه و سه‌ربڵیندی و ده‌بێته هۆی یه‌کگرتووی زۆرتر له نێو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگادا و ئه‌گه‌ریش سه‌رنه‌که‌وێ ناوێک له کۆمه‌ڵه نامێنێته‌وه و بۆیه‌ش داوا له موهته‌دی و ئیلخانی زاده ده‌که‌ین که کۆمه‌ڵه له‌م قه‌یرانه ڕزگار بکه‌ن. |
||
|
+
چهارشنبه 14 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||