عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار کۆتای‌یان به مانگرتنه‌که‌یان هێناوه
مانشێت نیوز، مه‌ریوان: زانرا که "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" ڕۆژنامه‌وانی کورد و "هیوا بووتیمار" چالاکی مه‌ده‌نی کوردی مه‌حکووم به ئیعدام که 50 رۆژه مانیان له‌خواردن گرتبوو، کۆتایین به مانگرتنه‌که‌یان هێناوه.
خۆرهه‌ڵات نیوز له سنه‌وه ئاشکرای کرد که دایک و باوکی هیوا بووتیمار، سه‌ردانی کوڕه‌که‌یان کردووه و ڕایانگه‌یاندووه که عه‌دنان و هیوا له سه‌ر داخوازی بنه‌ماڵه و ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که داخوازیه‌کانیان گوێی لێنه‌گیراوه، کۆتای‌یان به مانگرتن له‌خواردنه‌که‌یان هێناوه.
عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، رۆژنامه‌نووس و چالاکی ژینگه‌پارێزی کورد، 50 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر پاش گوازتنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه و ئاشکرابوونی سزای له‌سێداره‌دانیان مانیان له‌خواردن گرتبوو و له‌م دوایانه دا ڕه‌وشی تهندریوستیان مه‌ترسیدار بوو و بۆیه‌ش بنه‌ماڵه، چالاکانی مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نی، ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنووریش داوایان له‌م دوو که‌سه کردبوو که کۆتایی به مانگرتنه‌که‌یان بێنن و به‌ڵام به‌رپرسان ته‌نیا له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی گشتی سنه‌یان گوازتوونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌وێش هه‌ر له ژووری تاکه‌که‌سی دان.
پێشتر عه‌دنان و هیوا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان، دیتنی به‌رپرسێکی قه‌زایی و گوازتنه‌وه‌ی خۆیان بۆ گرتووخانه‌ی گشتی کردبوو که ته‌نیا دوایین خواستیان گرینگی پێدراوه.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی دهنگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency