کۆمیته‌ی پشتیوانی له عه‌دنان و هیوا: پێشێلکردنی یاسا و سیاسه‌تی بێده‌نگی به‌رده‌وامه
مانشێت نیوز، مه‌ریوان: کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار له دوایینن به‌یاننامه‌ی خۆیدا وێڕای باس له درێژه‌کێشانی ژووری تاکه‌که‌ی گیراوه‌کان، باس له جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌کانی عه‌دنان و هیوا و ناله‌باری ڕه‌وشی ته‌ندروستیان ده‌کات و تکا له دۆستان و هه‌ڤاڵانی مانگرتووش دێنێ کۆتایی به چالاکیه‌کانیان بێنن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که:
کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بوتیمار
راگه‌یه‌ندراوی ژماره 10
ڕای گشتی جیهان
ڕێکخراوی نه‌ته‌وە یه‌کگرتووەکان
هه‌موو ناوەندو ڕێکخراوە ماف پارێزەکانی جیهان
هه روەکو ئاگادارن دە‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆماوەی 9 مانگه ڕۆژنامه‌وان عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و چالاکی مه‌دەنی هیوا بوتیماری له گرتوخانه‌کانی خۆی توندکردوە و به شێوازی ده‌ستگیرکردن و راگرتنیان و دهرئهنجامبڕیاری سێداره بۆ ئه‌وان، له بچوکترین مافی مرۆیی بێبه‌شکراون .
به‌م پێیه ئه‌م دووچالاکه ڕوبه‌ڕوی ئه‌سته‌مترین گوشاری جه‌سته‌یی و ڕەوانی بونه‌ته‌وه وله پێناو سیاسه‌تی کپ کردنی هه‌موو دەنگ و بیرێکی جیاواز به هه‌ر نرخ و به هایه‌نزیک بونه‌وه‌ی ناوبراوان له مه‌رگیش لای کاربه‌ده‌ستان نه‌ک هه‌ر گرینگی نیه به لکو شیوازێکی په‌سه‌ندکراوی ئه‌وانه .
پاش 50 ڕۆژ مانگرتن، ئه و چالاکانه ئێستاکه له سه رداوای ناوەندە ماف پارێزوپیشه‌یی ومرۆیه‌کانی جیهان و له وڵامی دڵسۆزان ئه و مانگرتنه‌یان شکاندووە ، دەزگای داوەری و ناوەندە ئه‌منیه‌کانی ئێران له درێژەی بیده‌نگی وپیشیل کردنی یاسا و مافی ئینسانه‌کاندا دوورله هه‌ر چاودێریه‌کی پزیشکی و ته‌ندروستی و ئامادە کردنێکی پێویستی دوای مانگرتن ئه‌و چالاکانه‌یان له به‌ندی تاکه‌که‌سیدا ڕاگرتووە.
هێشتا هیچ کام له ویست و داخوازیه ڕەواکانیان جێ به جێ نه‌کردون، ئێمه وەک کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له‌و چالاکانه جارێکی تر داوا له ڕای گشتی جیهان دەکه‌ین که له ئاست ئه‌م پێشیلکاریانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌دا دەنگی ناڕەزایه تی و توڕەیی خۆیان
هه‌ڵبڕن و گوشارە‌کانیان زیاتر که‌ن و له حوکمڕانانی ئێران داوا بکه‌ن که هه‌رچی زووتر ئه‌م چالاکانه ئازادبکات.
هه‌ر لێرەوە ئه‌مه‌ک ناسی خۆمان له ئاست کردەی شیاو وبه نرخی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ڕادەگه‌یه‌نین که بۆهاودەردی و هاودەنگی عه‌دنان و هیوا مانیان له خواردن گرتووە داوایان لێده‌که‌ین که ئه‌وانیش دە‌ست له مانگرتن هه‌ڵگرن.
کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بوئتیمار
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency