|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سلێمانی: ناڕازیان کۆمه‌ڵه که خۆیان به "ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵه" پێناسه ده‌که‌ن له به‌یاننامه‌یه‌ک دا، داوا ده‌کات که که‌س به ناوی خوازراو به ناوی ئه‌وان بابه‌ت و هه‌وڵ بڵاونه‌کاته‌وه، چونکه ئه‌م که‌سانه نوێنه‌رایه‌تی بۆچوونه‌کانی ئێمه ناکه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که: با به ناوی خوازراو له لایه‌ن ئێمه‌وه قسه نه‌كرێ له‌م ماوه‌دا كه كێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ده‌نگی داوه‌ته‌وه، چه‌ند جارێك كه‌سانێك به ناوی خوازراوه‌وه سه‌باره‌ت به‌و كێشانه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ورده‌كاری تر له‌سه‌ر سایتی ئینترنێتی نوسراویان بڵاو كردۆته‌وه. له به‌شێك له‌و بڵاوكراوانه‌دا زۆر جار هه‌م زانیاری غه‌ڵه‌ت سه‌باره‌ت به وتووێژی دوو لایه‌نی كێشه‌كان و هه‌م سه‌باره‌ت به وه‌زعی ناو ئوردوگاكان خراوه‌ته سه‌ر تۆڕی ئینترنێت كه دور بوون له راستی یان هه‌موو راستیه‌كانی له خۆ نه‌گونجاندوه. جیا له‌وانه باسی ده‌وری كه‌سایه‌تی یان لایه‌نگه‌لێك كه ناوبژیوانیان كردوه، وه‌ك خۆی نه‌هاتوه یان به ناراست باسی لێوه كراوه. هه‌موو ئه‌و دیاردانه ئه‌و گومانه دورست ده‌كه‌ن كه كه‌سانێك ده‌یانهه‌وێ له ئاوی لێڵ ماسی بگرن و به تایبه‌تی رواڵه‌تی ره‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه له لیباسی دۆستدا، خه‌وشدار بكه‌ن. ئێمه راده‌گه‌یه‌نین كه قه‌ت نوسین به ناوی خوازراو ته‌ئید ناكه‌ین و وه‌ك شێوه‌یه‌ك له كار به خراپی ده‌زانین. گه‌ر كه‌سانێك له ناوه‌وه‌ی كوردستان مه‌جبور ده‌بن ئه‌و كاره بكه‌ن، با كه‌س یان لایه‌نێكی سیاسی یان ئه‌و سایته‌ی وا مه‌تڵه‌به‌كه ده‌خاته سه‌ر تۆڕی ئینترنێت، رایبگه‌یه‌نێ كه ئاگاداریی له هۆویه‌تی واقیعی ئه‌و كه‌سه هه‌یه یان هه‌ر میكانیسمێكی دیكه‌ی گونجاو. ئێمه له سایته ئینترنێتیه‌كان داوا ده‌كه‌ین كه له‌و باره‌وه كۆنترۆڵێكی زۆرتر بخه‌نه گه‌ڕ و به تایبه‌تی رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م ناوه خوازراوانه گه‌ر له ره‌وتی چاكسازی كۆمه‌ڵه‌ش دیفاع بكه‌ن، هیچ پێوه‌ندیه‌كیان به ئێمه‌وه نییه و قسه‌كانیان قسه و نه‌زه‌ری ئێمه نین. ئێمه بۆخۆمان له زمانی رابه‌ری ئه‌و ره‌وته‌وه قسه‌ی خۆمان به‌ره‌سمی یان له رێگای راگه‌یاندنه‌وه، به ئاگاداری هه‌موان ده‌گه‌یه‌نین. ره‌هبه‌ری ره‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه 3. 9. 2007 یان 12 خه‌رمانانی 1386 |
||
|
+
جمعه 16 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||