|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ستۆکهۆلم: زانرا که کۆمه‌ڵه، ره‌وتی چاکسازی به خاڵی کردنی حیسابه بانکیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی تی‌ڤی له سوید و به بیانووی دانی مووچه‌ی نه‌دراوی فه‌رمانبه‌رانی که‌ناڵه‌که، تۆمه‌تبار ده‌کات و ده‌ڵێ بڕه پاره‌یه‌کی زۆر له لایه‌ن ڕه‌تی چاکسازی و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه. به گوێره‌ی ئه زانیاریانه‌ی که به ئاژانسه‌که‌مان گه‌یشتوون، که کۆمه‌ڵه، شۆڕایه‌کی چه‌ند که‌سی بۆ ڕاپه‌راندنی کاره‌کانی ماڵی ستۆدیۆیی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ئه‌رکدار کراوه و پاش سازبوونی کێشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه، گۆیا ره‌وستی چاکسازی که له ناو شۆڕای ماڵی و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی زۆرینه‌یه‌کی 4 که‌سی بووه و به نهێنی و بێ ئاگادار کردنه‌وه به‌رپرسانی تر، چه‌ند جار، پاره‌یان له حیسابه‌که ڕاکێشاوه و دوایین جاریش بڕی 16 هه‌زار دۆلاریان له حیسابی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی هێناوه‌ته‌وه ده‌ر. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا به‌رپرسانی ڕه‌وتی ڕێفۆرم و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵه، هیچ لێدوانێکیان له‌مباره‌وه نه‌داوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کانی نیزێک له کۆمه‌ڵه، باس له‌وه ده‌که‌ن که پاساوی باڵی که‌مینه بۆ ده‌رهێنانی پاره‌که له حیسابی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی، دانی قه‌رز و مووچه‌ی نه‌دراو و دواکه‌وتووی فه‌رمانبه‌رانی ستۆدیۆکه‌یه. ئه‌وه له کاتێک دایه که ماڵپه‌ری زرێبار پڕێس، که سه‌رچاوه‌یه‌کی نیزێک به باڵی ده‌سه‌ڵاتدار و زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵه، باس له‌وه ده‌کات که ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی له لایه که حیسابه بانکیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤیان خڵی کردووه و ئه‌گه‌ر به پێویستی بزانن بڵاوی ده‌که‌نه‌وه و خه‌به‌ر له ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ده‌دات. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که زیاتر له 25 ڕۆژه که ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی پاش سازبوونی کێشه‌ی سازمانی له ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و ڕێکخستنی باڵی که‌مینه له ژێر ناوی "ره‌وتی چاکسازی و ڕێفۆرمی کۆمه‌ڵه"، که‌ناڵه‌که داخرا و ستۆدیۆکانی دزیه‌کی نائاساییان لێ‌کرا و هه‌ر دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و ڕێفۆرمخوازی ناو پارته‌که یه‌کتر به دیزنی که‌لوپه‌لی ستۆدیۆ تاوانبار ده‌که‌ن. |
||
|
+
سه شنبه 20 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||