بنه‌ماڵه‌یی عه‌دنان و هیوا: کۆتایی به کرده‌وه نایاسایه‌کان به‌رانبه‌ر به گیراوه‌کامان بێنن
مانشێت نیوز، مه‌ریوان: بنه‌ماڵه‌یی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" رۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی مه‌حکووم به ئئیعدامی کورد، له به‌یاننامه‌یه‌ک دا، ڕه‌خنه‌ی توندی خۆیان ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی ره‌ژیم ده‌که‌ن، بۆیه که ڕێگه به دیتنی دوو گیراوه‌که له لایه‌ن پزیشکێکه‌وه ناده‌ن و ئێستاش له بارودۆخی گیرانیان ناله‌باره‌وه.
له به‌یاننامه‌ی بنه‌ماڵه‌یی دوو ڕۆژنامه‌وانی مه‌حکووم به ئیعدامی کورد دا هاتووه که "سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی دوو مانگ به سه‌ر مانگرتن له‌خواردنی عه‌دنان و هیوا و ڕه‌وشی ناله‌باری ته‌ندروستیان، به‌رپرسانی ڕه‌ژیم ڕێگه به پزیشکێکی جێگه‌ی متمانه و پسپۆر ناده‌ن، که گیراوه‌کان ببینن و به چوکترین شێوه، بارودۆخی پێویست بۆ ڕاگوازتنی عه‌دنان و هیوا بۆ به‌ندی گشتی گرتووخانه ئاماده ناکه‌ن و له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی گیراوێک بێبه‌ش کراون.
بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نپوور و بووتیامر ده‌ڵێن: که پاس ئه‌و ڕێژه له گووشار و زه‌ختی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی بۆ به‌رپرسان، تا ئێستا ته‌نیا 3 جار و ئه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌کی کورت، به سازکردنی کێشه‌ی فراوان، ڕێگه‌یان به بنه‌ماڵه‌کانی عه‌دنان و هیوا داوه که دیداریان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و سه‌ڕه‌رای تێپه‌رکردنی ماوه‌یه‌کی درێژی چالاکی مانگرتن له‌خواردن و تێکچوونی باری ته‌ندروستیان، هیچ ئاماده‌کاریه‌کیان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشه‌که ئه‌نجام نه‌داوه و وادیاره که ده‌یانه‌وێ، پاش کۆتایی هێنان به مانگرتن له‌خواردنه‌که، بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ، له ژێر شوێندانانی چالاکیه‌که بیانهێڵنه‌وه.
له کۆتایی دا بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردووک له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ڕۆژنامه‌وان و هیوا بووتیمار، چالاکی مه‌ده‌نی مه‌حکووم به سزای له‌سێداره دان ده‌کات که وه‌فدێکی پزیشیکی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیان ره‌وانه بکرێ، گیراوه‌کان بۆ به‌ندی گشتی گرتووخانه ڕاگوێزرێن و وه‌کو هه‌ر گیراوێکی ئاسایی مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ بکرێ، ئه‌م داخوازیانه‌ش له چوارچێوه‌ی یاساکانی ناوخۆیی ئێران دایه و نه‌کردنیان پێشێلکاری یاساکانی ئێرانه.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency