|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، بروکسه‌ل: شه‌وی ڕابردوو، "عه‌بدوڵڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی"، سه‌رۆکی پژاک له پرۆگرامی حه‌وتوانه‌ی "پێڤاژۆ" له رۆژ تی‌ڤی دا، دانیشتنی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له کۆیه و سلێمانیی به خه‌یانه‌ت به ده‌سکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان وه‌سفکرد و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی تووڕه‌یی حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه و لایه‌نه‌کانی تر. شه‌وی ڕابردوو، حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی پژاک له به‌رنامه‌ی پێڤاژۆی رۆژ تی‌ڤی دا، سه‌باره‌ت به هۆکاری بوونیان له قه‌ندیل و شه‌ری سه‌ربازیان دژ به ئێران وتی که ئه‌وان تا یه‌ک که‌سیان بمێنێ له چیا ده‌مێننه‌وه وشه‌ڕیان دژ به ئێران درێژه پێده‌ده‌ن و به خه‌یانه‌تی ده‌زانن که بچن وه‌ک حیزبه‌کانی تر له سلێمانی و کۆیه و شاره‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان دابنیشن و هیچ نه‌که‌ن، چونکه ئه‌مه خه‌سار له ده‌سکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان ده‌دات و هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که ئه‌گه‌ر پژاک له قه‌ندیل نه‌بێت، ئێران هێرش ده‌کاته کوردستان و یا ئه‌لقاعیده و ئه‌نساروئیسلام و تیرۆریستان له‌م شوێنه جێگیر ده‌کات و په‌لاماری ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له باشوور ده‌دات و کوردستان ده‌بێته فه‌لووجه و به‌غدا. حاجی ئه‌حمه‌دی، حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌کان به‌وه تاوانبار ده‌کات که سه‌ره‌ڕای ئیعدای 60 و 40 ساڵ خه‌باتیان ناتوانن له نێوان خۆیان یه‌کگرتووی سازبکه‌ن و ده‌ڵێ که ئێمه له‌ناو خه‌بات داین و با ئه‌وانیش بێن له‌گه‌ڵ ئێمه خه‌بات بکه‌ن و هۆکاری درووست بوونیاشیان به هاوکێشه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و بارودۆخی ناوچه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و پژاک به "هه‌ڵقووڵاوی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی" پێناسه ده‌کات. له‌م پڕۆگرامه دا، سه‌رۆکی پژاک، لێدوانه‌کانی ڕۆژه‌کانی ڕابردووی خۆی له‌مه‌ر وه‌رگرتنی هاوکاری و یاخود پێوه‌ندی به ئه‌مریکاوه به شێوه‌یه‌ک ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ که ئێمه ته‌نیا هێز له گه‌لی خۆمان وه‌رده‌گرین و ئه‌مریکاش به بێ به‌رنامه‌یی بۆ کێشه‌ی کورد تاوانبار ده‌کات و باس له جیاوازی نێوان پ.ک.ک و پژاک ده‌کات و ده‌ڵێ که ئێمه دوو حیزبی جیایین و ده‌ڵێ که سه‌یر نیه ئێمه و پ.ک.ک پێوه‌ندیمان به یه‌که‌وه هه‌بێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌کان هاوپه‌یمان بین، چونکه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتیش له‌گه‌ڵ عێراق شه‌ڕیان هه‌با، ئێمه هاوپه‌یمانیمان ده‌کردن. ئه‌م لێدوانانه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی و به تایبه‌ت به خه‌یانه‌ت زانینی دانیشتن له کۆیه و سلێمانی و هتد، که ڕاسته‌وخۆ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌کان و یه‌کێتی شۆڕشگێران و خه‌بات و پارته‌کانی تری ئۆپۆزیسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌وه، به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تی پارته‌کان بۆته‌وه و له لێدوانێکی ڕێکخراوی کورستانی حکا بۆ ماڵپه‌ری "بۆرۆژهه‌لات"، به‌ره‌نگاری سه‌رۆکی پژاک بۆته‌وه و ده‌ڵێ که "ئه‌و کاتی ئێمه خه‌باتی چه‌کداریمان ده‌کرد، حاجی ئه‌حمه‌دی له کوێ بوو؟ و "جه‌لیل گادانی" له ڕێبه‌رانی باڵی جیابۆوه له حدکا، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیش ده‌ڵێ که " بریا حاجی ئه‌حمه‌دی له شاخ بوایه و ئه‌وکات قسه‌ی وا زلی کردبا" و "هه‌ر که‌س ئه‌و قسانه بکات، ناحاڵیه و له سیاسه‌ت تێناگات" و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به حاجی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێ که "سه‌رۆك" حاجی ئه‌حمه‌دی له ئالمان پالی لێ داوه‌ته‌وه‌و به هه‌زاران كیلۆمه‌تر دووره له ولاته‌كه‌ی‌و ئێمه ئه‌و لێدوانه به هێند مسته‌فا هیجری، سه‌رۆکی حدکا، له‌مباره‌وه لێدوانێکی نه‌داوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، له‌م رۆژانه دا ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ر یه‌ک له حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، حدکا، پاک، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان له‌مباره‌وه لێدوانی ناڕه‌زامه‌ندی، بڵاوبکه‌نه‌وه. |
||
|
+
شنبه 24 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||