تبليغاتX
ئاژانسی مانشـــــێت...Manşêt News Agency - هه‌واڵه‌کانی یه‌کشه‌ممه،14ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 85ی هه‌تاوی؛ 5ی نوه‌مبه‌ری 2006
ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت، ئاژانسێکی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌وڵی گه‌یاندنی نوێترین هه‌واڵ و ڕووداوه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات.
ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که نوێترین و گرینگترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه بڵاوده‌کاته‌وه

گرووپی هه‌کێرانی "نیشتمانپه‌روه‌ری کورد"، ماڵپه‌ڕی پارتی کۆماری گه‌لی تورکیایان هه‌ک کرد
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: گرووپی هاکێرانی "نیشتمان په‌روه‌ری کورد" ناسراو به (patriotik hackkers) به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار کردنی سیاسه‌ته‌کانی دژ به کوردی پارتی کۆماری گه‌لی تورکیا(CHP) و ڕێبه‌ری ئه‌م پارته "ده‌نیز بایکاڵ" ماڵپه‌ری فه‌رمی ئه‌م پارته‌یان هه‌ک کرد.
ئه‌م کرده‌وه‌ی هه‌کێرانی کورد پاس ئه‌وه دێته ئاراوه که ماوه‌یه‌که تیرۆریستانی ئینته‌رنێتی تورک له هاوینی ساڵی ڕابردووه به ده‌یان ماڵپه‌ڕی کوردیان هه‌ک کردوه.
ئه‌م جاره‌ش له تۆڵه‌ی ئه‌م دوژمنایه‌تیه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی CHP به‌رانبه‌ر به کورد، هه‌کێرانی کورد وێڕای تێکدانی ماڵپه‌ڕی ئه‌م پارته نووسراوه‌یه‌کی به‌م شێوه‌یان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سه‌‌ره‌کی ماڵپه‌ڕه‌که دانا: وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و هاوسۆزی به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و خه‌سار دیتوانی لافای دوایی.
ئێمه حکومه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ که‌مته‌رخه‌می له به‌رانبه‌ر ئه‌م لافاوه دا به خه‌تابار ده‌زانین.
پارتی کۆماری گه‌ل(CHP) و لیده‌ره‌که‌ی به توندی نه‌فره‌ت ده‌که‌ین و سیاسه‌ته نه‌ژادپه‌رستانه‌که‌ی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. CHP و بایکاڵ دژ به کوردن نه نه‌ته‌وه‌خوازی تورکی ئاسایی. ئێمه ڕاده‌گه‌یێنین که هیچ نوێنه‌رێکی کورد نابێته ئه‌ندامی ئه‌م پارته و ئه‌گه‌ریش ببێت به دوژمنی کوردی ده‌ژمێرین و له به‌رانبه‌ر به کوردی ده‌بینین.
چیتر ده‌نگ ناده‌ین به CHP و داوا له پارله‌مانتارانی کوردی ئه‌م پارته‌ش ده‌که‌ین که ئیستفا بده‌ن و له‌م حیزبه بێنه‌ده‌ر.
سیاسه‌ته شۆوێنیستیه‌کانی CHP مه‌حکوم ده‌که‌ین و ڕاده‌گه‌یێنین که لائیسمی داخوازی ئه‌م حیزبه به‌قه‌د فێنده‌مێنتالیسمی پارتی داد و گه‌شه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ کورد و تورکیا مه‌ترسی داره و ئیمه به ته‌واو مانا دژایه‌تی ده‌که‌ین. بژی کوردستان و ئاشتی.
شایانی باسه ئه‌م گرووپه هاکێره، جه‌ند هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی یه‌ک لایه‌نه‌ی پ.ک.ک 3 ماڵپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی و زۆر هه‌ستیاری فه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورکیایان هه‌ک کردبوو.

بۆ دیتنی ئه‌م هه‌واڵه تکایه ئێره کلیک بکه‌ن: 
                                    ها‌كی ماڵپه‌ڕی ئه‌رته‌شی توركیا

+  یکشنبه 14 آبان1385:   >مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت