|
|
|
|
|
هه‌واڵی به‌په‌له: گرووپێک تیرۆریستی ئه‌له‌کترۆنی تورک، ماڵپه‌ری په‌رله‌مانی کوردستانیان هه‌ک کرد تایبه‌ت به ماشێت نیوز، باشووری کوردستان: ئه‌م گرووپه تیرۆریسته ئه‌له‌کتڕۆنیه که چاویان به خه‌بات، سه‌رکه‌وتن و ده‌که‌وته‌کانی گه‌لی کورد هه‌ڵنیایه ئه‌مڕۆ به نووسینی درووشمی نه‌ژادپه‌رستانه و جنێوی نامووسی به گه‌لی کورد، ماڵپه‌ری پارله‌مانی کوردستانیان هه‌ک کرد و له کاریان خست. گرووپی ئاماژه بۆکراو به دانانی ئاڵای تورکیا و وێنه‌ی ئاتاتورک و به نووسینی شێعرێک، به‌ڵێنی داوه که له داهاتوو دا به چڕی درێژه به هه‌ک کردنی ماڵپه‌ره کوردیه‌کان ده‌دات. شایانی باسه ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که تورکانی فاشیست هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماڵپه‌ره کوردیه‌کان و پێشتر ماڵپه‌ڕه‌کانی ئاوێنه، هاوڵاتی، ڕێنێسانس، لاوانی حدکا، ڕۆژهه‌لات، کوردیش ئینفۆ و هتد هه‌ک کرابوون. شایانی باسه که له به‌رانبه‌ر ئه‌م گرووپه تورکه هه‌کێره دا گرووپێکی کوردیش له تۆڵه‌ی ئه‌م کرده‌وه‌ی تورکانی فاشیست، هێرشی کردبۆ سه‌ر ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا و ئه‌رته‌سی ئه‌م وڵاته و له کاری خستبوو. |
||
|
+
یکشنبه 26 آذر1385:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||